وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
زمان یه‌كێك له گرنگترین نهێنیه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی بریتانی بوو. چونكه یه‌كێك له‌و راستییانه‌ی كه كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له مێژووه‌كه‌یدا جێهێشتووه زمانه‌كه‌ی بوو. ئه‌م راستیی زمانزانییه‌یش كه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م بریتییه له بێتوانایی ئینگلیز له‌سه‌ر فێربوونی هیچ زمانێكی بیانی.
زۆرم له‌و ئینگلیزانه بینیوه كه خۆیان واناساندووه توانای به‌عه‌ره‌بی قسه‌كردنیان هه‌یه به‌ڵام هیچ كامێكیانم نه‌دیووه كه به‌ڕه‌وانی قسه‌ی پێ بكات. ته‌نانه‌ت ژه‌نراڵ گڵوب-یش نه‌یده‌توانی به ته‌واوی و بێ منجه‌منج قسه به زمانی عه‌ره‌بی بكات. تاقه یه‌كێكیان نه‌بێت كه بینیوومه و هه‌ستم نه‌كردووه زمانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی نه‌بێت ئه‌ویش لیزلی مكلۆخلن بوو، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و خۆی سكۆتله‌ندی بوو نه‌ك ئینگلیز.
ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر مێژووه‌كه‌یان هه‌بووه. به‌هه‌ر لایه‌كدا رۆیشتبن ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكانی تردا سه‌پاندووه كه به زمانی ئینگلیزی بدوێن و قسه بكه‌ن. تا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌م زمانه بووه‌ته تاقه زمانی هاوبه‌شی هندستان. ئه‌مه ته‌نیا هۆكارێكی هه‌بووه ئه‌ویش بێتوانایی ئینگلیز بووه له فێربوونی زمانی ئه‌وانی تردا. كه‌چی باقی ئه‌وروپیه‌كانی تر توانیویانه فێری زمانه‌كانی تر ببن و له‌ناو هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كانیاندا ون بوون و تواونه‌ته‌وه. به‌مه‌یش ئه‌مریكای باكور و ئوسترالیا و نیوزله‌نده و باشوری ئه‌فریقا بوونه‌ته ناوچه‌ی ئه‌نگلۆ-سه‌كسۆنی. هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكارێكی فروانبوونه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی بریتانی بوو كه نزیكه‌ی 1/5 ی گۆی زه‌ویی داپۆشی و بووه تاقه ده‌وڵه‌تێكی جیهان كه خۆر له خاكیدا ئاوا نه‌ده‌بوو.
ئینگلیز هه‌ركاتێك به زمانێكی غه‌یری زمانه‌كه‌ی خۆیان قسه بكه‌ن تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌بن و ده‌شڵه‌ژێن. سێر ئێدوارد گرای، یه‌كێك له‌و نوكته و قسه خۆشانه ده‌گێڕێته‌وه كه به‌سه‌ری هاتووه كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بووه له‌كاتی جه‌نگه گه‌وره‌كه‌دا.
خۆی و هه‌ر یه‌ك له لوید جۆرج و ئه‌سكویت ده‌چن بۆ پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی فره‌نسا. ده‌ڵێت: ((چووینه یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانیانه‌وه، رێزی زۆر و بایه‌خی زۆرمان هه‌بوو به‌خاوه‌نی ئه‌و ناوانه‌ی كه له سه‌رده‌می گه‌نجییه‌وه له زیهنماندا مابوونه‌وه، ناوی كه‌سێتییه سیاسییه به‌ناوبانگه‌كانی فره‌نسا.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ و گه‌رموگوڕ و له‌وپه‌ڕی رێز و مه‌زنیدا بوو. ئه‌گه‌رچی زۆر قسه‌ی تێدا نه‌كرا به‌ڵام هه‌ندێك گفتوگۆ هه‌بوون كه بێگومان به زمانی فره‌نسی كران.
ئه‌م لایه‌نه بۆ من جێهێڵرا، یان باشتر بڵێم به‌سه‌ر مندا سه‌پێنرا. ئه‌سكویت هیچ ئاماده‌ییه‌كی پیشاننه‌دا و لوید جۆرج-یش نه‌یده‌توانی. ئیتر ده‌بوایه من به فره‌نسی قسه بكه‌م. منیش ده‌مزانی كه ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی زۆر كه‌می وشه‌ی فره‌نسی ده‌زانم و سه‌رم له رێزمان و زمانسازییه‌كه‌ی ده‌رناچێت و جیاوازیی نێوان (نێرینه و مێینه)م داوه‌ته ده‌ستی قه‌ده‌ر. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه وه‌ك وتیان منجه‌منجه‌كانم به فره‌نسی زۆر بێزاركه‌ر بووه و گوێگری تووشی قێزوبێزهێنانه‌وه كردووه.
ئیتر بێ ویستی خۆم، خۆمم له‌و دۆخه‌دا بینییه‌وه. هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه قسه‌كردن ده‌رباره‌ی شتێكی جێی بایه‌خ و به كه‌ڵك هانمده‌دات و سروشی ئه‌وه‌م پێده‌دات كه نه‌یبڕمه‌وه و په‌سه‌ندیش ده‌بێت، بۆیه ده‌ستم پێكرد.....
كاتێك كۆبوونه‌وه وزاریه‌كه كۆتاییهات، ئێمه هه‌رسێ وه‌زیره‌كه كه شاندی بریتانیا بووین، چووینه ئه‌ولاوه و هه‌ر هه‌رسێكمان ماینه‌وه و كه‌سمان به‌ده‌وره‌وه نه‌مابوو، له‌و كاته‌دا لوید جۆرج پێیوتم:"ئێدوارد ئه‌زانی! له‌ناو هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به فره‌نسی قسه‌یان كرد ته‌نیا له قسه فره‌نسیه‌كانی تۆ تێگه‌یشتم؟!!"))
دوارۆژ