ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ رۆشنبیری عێراقی له‌ژێر چه‌پۆكی رژێمه دیكتاتۆرییه‌كه‌ی پێشوودا بوو. رۆشنبیر ئه‌وسا و ئێستاش ده‌بوایه رۆڵێكی كرداریی ببینیایه كه به‌رهه‌مێكی ماددی لێ بكه‌وێته‌وه له شه‌قام و قوتابخانه و كارگه و ناوماڵدا نه‌ك خۆی زیندانیی بكات له‌ناو ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه ده‌یاننووسێت و ئه‌و كتێبانه‌ی كه ره‌فه‌كانیان پڕكردووه. واتا له مشت و مڕی تیۆری و شه‌ڕه قسه‌ی نوخبه‌وی ده‌ربچێت.
رۆشنبیری عێراقی هێشتا مه‌ودایه‌كی زۆر دووره له گۆڕانكاری‌یه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان و كه‌مێك نزیكه له په‌راوێزی گۆڕانكاری‌یه سیاسییه‌كان و زیاتر نوقمی ئاره‌زووه ئیبداعییه‌كانی بووه كه مایه‌ی دڵخۆشیی دۆست و هاوڕێ و كۆمه‌ڵه و رێكخراوه بچوكه‌كانن كه ئه‌ندامه تێیاندا. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه رۆشنبیریی بووه‌ته شتێكی ناشۆڕشگێڕیی دوور له هه‌موو توانا و ئاره‌زوویه‌ك بۆ گۆڕانكاریی، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌یه‌كی بۆنه‌یی نوخبه‌وییه و بۆ ده‌رخستنی تاكبونی كه‌سه‌كه و جیاوازییه‌تی كه كردوویه‌تی‌یه شایسته‌ی ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی چینێكی باڵای خاوه‌ن هزر و داهێنان و ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بووه كه شێوازێكی ئاكاری و شارستانی‌یه و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێگا تازه‌كانی ژیان و شێوازه زانستی‌یه‌كانی لێكدانه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده و بابه‌ته‌كاندا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه رۆشنبیریی له عێراقدا په‌یوه‌سته به شیعر و رۆژنامه و نووسین و ده‌ركه‌وتن له ته‌له‌فزیۆن و وێنه‌گرتن به قه‌ڵه‌مه‌وه زیاتر له‌وه‌ی په‌یوه‌ست ببێ به ره‌فتاری شۆڕشگێڕانه و میكانیزمه‌كانی گۆڕانكاری‌یه كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كان و مه‌سه‌له باوه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه.
كۆنگره جیهانییه‌كه‌ی رۆشنبیریی مرۆڤایه‌تی كه ساڵی 1982 له شاری مه‌كسیكۆ به‌سترا، مرۆڤی رۆشنبیری به‌وه پێناسه كرد كه شاره‌زایه له خوڵقاندنی هه‌ڵگێڕانه‌وه مادییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه‌ش مانای وایه سه‌رقاڵبوونی رۆشنبیر به مۆسیقا و كتێب نووسین و شیكاركردنه‌وه مایه‌ی شانازی و خۆهه‌ڵكێشان نین هه‌تا یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییانه دروست نه‌كه‌ن كه كۆنگره‌كه باسی كردووه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له عێراقدا زۆر به‌ئاشكرا دیاره. كتێب ئه‌نووسرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری هه‌بێت و رۆشنبیره‌كان كه ده‌چنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن وه‌ك خاوه‌ن شۆڕش ناچن به‌ڵكو وه‌كو ئه‌ستێره‌ی ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌چن و هیچ ئامێرێكیان نی‌یه بیرۆكه‌كانیان بگۆڕێت بۆ كردار. له‌ئاكامدا نه‌وه‌یه‌كی نیمچه نه‌خوێنده‌وار دروست ئه‌بێ كه نه‌قوتابخانه به‌باشی فێری كردووه و نه رۆشنبیره‌كه‌ش توانیوێتی له ونبوون بیپارێزێ.
ئاوابوونی خۆری رۆشنبیر كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی خراپی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له‌وانه كه‌ڵه‌كه‌بوونی رۆشنبیریی چه‌واشه و هه‌ره‌سهێنانی هۆشیاری و نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده و فێركردن به نزمبوونی ئاستی مامۆستا و ئه‌كادیمیییه‌كانیشه‌وه.
ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌موو كه‌ره‌سه‌كانی شارستانیی هاوچه‌رخ هه‌یه وه‌ك ئینته‌رنێت و هۆكاره‌كانی تری په‌یوه‌ندی و.....تاد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوونی نی‌یه ره‌فتاری شارستانی و رۆشنبیری‌یه كه ئاستی كۆمه‌ڵگا به‌رز ئه‌كاته‌وه بۆ سه‌قامگیریی فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
خۆمتكردنی رۆشنبیر و دووركه‌وتنه‌وه له‌و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌ی كه هه‌یه‌تی و نه‌بوونی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا وایان كردووه عێراق به ئاسانی مل بنێ به‌ره‌و رۆشنبیری‌یه هاورده‌كراوه‌كان و ببێته به‌كاربه‌رێكی كۆیله‌ی كاڵا ماددی و فیكری‌یه‌كانی بێگانه.
وه‌رگێڕان: د. شێركۆ عه‌بدوڵـڵا
دوارۆژ