ساڵانی رابردوو به‌شی زۆرمان بینه‌ری به‌رنامه‌ی به‌رنامه بووین له كه‌ناڵی كوردسات كه به‌رنامه‌یه‌ك بوو پڕ له سه‌رنج و ره‌خنه‌ی به‌جێ له دیارده باوه ناشیرینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كه‌موكوڕیه‌كانی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن له كوردستاندا،له به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌دا بڕگه‌یه‌كیان هه‌بوو به‌ناوی مرۆڤ و ته‌له‌فزیۆنه‌كه كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌بوو به شێوازی ئیداره‌دانی كه‌ناڵه بینراوه‌كان و به‌شه‌كه‌ی تری په‌یوه‌ندی هه‌بوو به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێزان و تاكی كوردی به‌رامبه‌ر به ته‌له‌فزیۆن،ره‌نگه ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م رابردوو بێ به‌ڵام بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای میدیای كوردی زۆر پێویسته و من ده‌مه‌وێ ته‌نها دوو هه‌ڵه‌ی زۆر باوی ناو میدیای كوردی بخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران و دڵنیام كه هه‌موو بینه‌ر و خوێنه‌رانی میدیای كوردی هه‌ستیان به‌م هه‌ڵه به‌رچاوانه كردبێ به‌ڵام ده‌رفه‌تیان نه‌بووه كه ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن به كه‌ناڵه‌كان..
(گه‌ل)و(گه‌ڵ) لێك جیاوازن و نابن به ئه‌لۆمۆرف له زمانی كوردیدا... (گه‌ل)به‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه ده‌وترێ كه له نیشتمانێكدا به‌هۆی زمان و كلتور و ئاین و نه‌ته‌وه پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه و ره‌نگه زۆر جار مه‌سه‌له ئاینیه‌كه‌ش نه‌بێته هۆی ڕێگری كردن له بوون به گه‌لێك.. به‌ڵام (گه‌ڵ) به‌مانای ناوگه‌ڵ دێت یان بڵێین نێوانی لینگی ئینسان له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا.. جا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ێ باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه تا ئێستاش زۆرێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان و ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان و قسه ده‌كه‌ن (گه‌ڵ)و(گه‌ل) لێك جا ناكه‌نه‌وه و به گه‌لی كورد ده‌ڵێن گه‌ڵی كورد هه‌ر زۆر به ئاسانی باسی ناولینگی هه‌موومان ده‌كه‌ن.. (مۆڵ)و(مۆر) دوو وشه‌ی ئه‌لۆمۆرفی یه‌كترن له زمانی كوردیدا واتا هه‌مان ما‌نایان هه‌یه.. له ناوچه‌ی سلێمانی و بیتوێن و پشده‌ر و گه‌رمیان و موكریان (مۆڵ)به‌كار ده‌هێنن بۆ بزن،كاتێك بزن له‌به‌ر سێبه‌رێك پاڵده‌كه‌وێ ده‌ڵێن ئه‌و بزنه مۆڵ بووه و به‌و شوێنه‌ش كه بزنه‌كه‌ی لێ مۆڵ بووه ده‌ڵێن (مۆڵگه)،جا سه‌رتان نه‌هێشێنم له ناوچه‌ی هه‌ولێر و سۆران و باڵه‌كایه‌تیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست(مۆر) به‌كار ده‌هێنن.. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندنی كوردی به سه‌نگه‌ر و باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێن (مۆڵگه).. له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به رووی جیهاندا ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بووین له وه‌رگرتنی وشه و ناوی بێگانه و دووباره (مۆڵ)جۆرێكی تر له وه‌زیفه‌ی وه‌رگرته‌وه كه به بازاڕه هاوچه‌رخه‌كان ده‌وترێ مۆڵ كه ئه‌مه‌ش وشه‌یه‌كی ستاندارده و حاڵه‌تێكی زۆر ئاساییه كه له زمانی كوردیدا به‌كار ده‌هێنرێ،هه‌روه‌ها هه‌موومان ده‌زانین كه له زمانی كوردیدا مۆر بۆ جۆرێك ره‌نگ به‌كار ده‌هێنرێ و كه‌واتا لێره‌شدا (مۆڵ)و (مۆر)نابنه‌وه به ئه‌لۆمۆرفی یه‌كتر. راسته (مۆڵگه)له راگه‌یاندنی كوردی سه‌رده‌می شاخدا به‌كارهێنراوه بۆ حه‌شارگه و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن ئه‌وه‌ش وه‌ك به كه‌م سه‌یركردن و بێ‌باك بوون له دوژمن به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌كاریان نه‌هێناوه،سه‌یر له‌وه‌دایه له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیایه و له‌و هه‌موو كرانه‌وه‌یه‌ی میدیای كوردی به رووی جیهاندا و بوونی ئه‌و هه‌موو راوێژكاره له كه‌ناڵه میدیاییه‌كاندا كه‌چی ئه‌وه‌ی له رابردوودا میدیای هه‌ژاری كوردی نه‌یكردووه به‌ڵام ئێستا میدیای ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردی له‌رووی مرۆیی و داراییه‌وه ده‌یكات..
كه‌واتا له ئێستادا ئێمه دووباره پێویستمان به‌وه هه‌یه كه مرۆڤ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ میدیا بكات چونكه ئاشكرایه كه میدیا له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا به‌شێك له ئه‌ركه‌كه‌ی بریتیه له به‌ره‌وپێشبردن و ده‌وله‌مدنكردنی زمان و زاراوه‌كان له یه‌ك زماندا،به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێك له میدیای ئێمه نه‌ك نه‌یتوانیوه به‌و ئه‌ركه هه‌ستێ به‌ڵكو زیانێكی زۆریشی له زمان و زاراوه‌كانمان داوه،ئێستا تاكی كوردی هه‌مان ئه‌ركی مرۆڤ و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رنامه ده‌بینێ و كه‌س نییه كه‌من ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ئه‌و ئه‌ركه ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خۆیان.. تبینی (ئه‌لۆمۆرف) به ناوێك یان وشه‌یه‌ك ده‌وترێ كه له رووی فۆرمه‌وه له یه‌ك نزیك بن و هه‌مان واتا و ئه‌ركیان هه‌بێ له زماندا.
له(خه‌ندان)ه‌وه