ئه‌و دایكه‌ی 9 مانگ له سكیدا هه‌ڵیگرتم ئه‌مڕۆ بۆته جێی مه‌ترسی بۆ ژیانم ،ئه‌و باوكه‌ی كه به ناز په‌روه‌رده‌ی كردم سبه‌ی ده‌بێته هۆی خۆكوشتنی من، ئه‌و برایه‌ی له منداڵی‌دا یاریمان ده‌كرد رۆژێك یه‌ت به ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌مكوژێت...
چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕبوه به‌سه‌ر هه‌واڵی مردنی ژنێك هه‌واڵی خۆ كوشتنی ژنێكی تر ده‌بیستین ، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا زۆرترین هه‌واڵی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان ده‌بیستین ، كاتێكیش دۆسیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت خێزانی كچه‌كان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و كۆتایی به دۆسیه‌كه ده‌هێنن بێ ئه‌وه‌ی سزای تاوانباره‌كان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانباره‌كه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا خۆیانن.
له‌به‌ر قسه‌ی كۆمه‌ڵگه دایك و باوك و براكه‌ی ڕێگریان لێكردوه
گه‌ر كچێك له‌لایه‌ن باوكیه‌وه یا براكه‌یه‌وه كوژرابێت دایكه‌كه هیچ كات ئاماده نییه هاوسه‌ر و كوڕی له زینداندا ببینێ، له كاتێكیشدا گه‌ر كچه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری كردبێت و مێرده‌كه‌ی كوشتبێتی ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك دادگا‌و پۆلیسی لێده‌گرێت و دواتر بێده‌نگ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك كچه‌كه‌یان توندوتیژی به‌رامبه‌ركراوه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه و بریاری "جیابوونه‌وه"ی داوه هه‌ر دایك و باوك و براكه‌ی ڕێگریان لێكردوه له‌به‌ر قسه‌ی كۆمه‌ڵگه .
تا كه‌ی خێزانه‌كانمان ببنه ترس بۆ ژیانمان ؟ بۆچی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆم هه‌ڵمبژارد ژیانی له‌گه‌ڵدا دروستبكه‌م سبه‌ی ببێته مه‌ترسی بۆ ژیانم؟ تاكه‌ی له‌به‌ر منداڵه‌كه‌م و قسه‌ی خه‌ڵكی به‌رگه‌ی ژیان بگرم له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كه به‌رده‌وام ئازارم بدات و سه‌رئه‌نجام خۆم بسوتێنم له داخا ؟؟؟؟ تاكه‌ی له ترسی كۆمه‌ڵگه ژیانی خۆمان له‌ناو ببه‌ین؟
زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بیستنین تاوانبارێك سزا درابێت یاخود له ده‌ست یاسا ڕزگاری نه‌بووبێ
چه‌ندین دۆسیه‌ی كوشتن و خۆ كوشتن هه‌بوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یا په‌رده‌پۆشكراوه یاخود تۆمه‌تێكی ناشرین خراوه‌ته پاڵ قوربانییه‌كان تاكو چیتر له دۆسیه‌كه نه‌كۆڵرێته‌وه .
له‌سه‌ر كوشتنی فڵان كێ سزا درا ؟ كه‌س ...له‌سه‌ر خۆكوشتنی فیسار كێ زیندانی كرا ؟ هیچ كه‌س ...
زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بیستنین تاوانبارێك سزا درابێت یاخود له ده‌ست یاسا ڕزگاری نه‌بووبێ ، تا كه‌ی ئه‌م تاوانا هاوشێوانه به دوا داچوونی بۆ ناكرێت؟ تاكه‌ی دۆسیه‌كان داده‌پۆشرێت؟ تا كه‌ی هه‌ر كچێك بكوژرێت یاخود خۆی بكوژێت تاوانی "شه‌ره‌ف"ی ده‌خه‌نه پاڵ؟ تاكه‌ی بكوژه‌كان به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی به ئازادی بسوڕێنه‌وه ؟ بۆ ده‌بێت ته‌نها وێنه‌ی قوربانیه‌كان بڵاوبكرێنه‌وه ؟ بۆ چی هه‌ندێك له ژنان ده‌بنه هۆكار بۆ خۆكوشتنی ژنێكی تر ؟ تا كه‌ی به زۆر كچه‌كانتان ده‌بێ هاوسه‌رگیری بكات ؟ تا كه‌ی كچه‌كانتان به منداڵی ده‌ده‌ن به شو ؟ بۆچی ؟ تاكه‌ی خۆتان ده‌كوژن ؟ بۆچی له به‌ر پیاوێك خۆت ده‌كه‌یته قوربانی ؟ تاكه‌ی بێده‌نگ ده‌بیت كاتێك توندوتیژیت به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ؟
له ئێستاشدا ژنان زیاتر ده‌كوژرێن و ته‌نها به كوشتنیشی ڕازی نابن
له ڕابردوودا كوشتنی ژنان زۆر به‌ربڵاوبوو به‌شێكی زۆریشی هۆكاره‌كه‌ی بارودۆخی عه‌شیره‌تگه‌ری و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و یاسایه‌كی یه‌كسانیخواز و دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگه‌و نه‌بوونی هۆشیاری بوو ، له ئێستاشدا ژنان زیاتر ده‌كوژرێن و ته‌نها به كوشتنیشی ڕازی نابن به‌ڵكو ده‌بێت به دڕندانه‌ترین شێوه له خوێندا بیانگه‌وزێنن و پشانی هه‌موو خه‌ڵكی بده‌ن ، تاكو پێیان بڵێن گه‌ر ئێوه‌ش بتانه‌وێت به‌رگری له بیركردنه‌وه‌تان بكه‌ن ئه‌مه سه‌رئه‌نجامتان ده‌بێت ... به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ژینگه‌یه‌كی زۆر گونجاوی هه‌یه بۆ دروستبوونی ئه‌م تاوانانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانباره‌كان ته‌نها دوای چه‌ند شه‌وێك زیندانی و دوو پرسیار ڕزگاریان ده‌بێت .
چه‌ندین تاوانی تر كه تاوانباره‌كانی بێ سزا ڕزگاریان ده‌بێت ،چه‌ندین قوربانی تر، چه‌ندین پرسیاری تر كه وه‌ڵامه‌كانیان هه‌میشه به شاراوه‌یی ده‌مێننه‌وه ،بۆیه ده‌مه‌وێت پرسیارێكی تری بێ وه‌ڵام بپرسم : "ئایا كوشتنی ژنان له وڵاتی مندا تاوانه یاخود نا؟" .
خه‌ندان