زیاتر له‌ساڵێكه هه‌ر چه‌ند رۆژ جارێك هه‌واڵی بردنی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی تره‌وه بڵاوده‌بێته‌وه‌و فه‌یسبوك ده‌خاته به‌رده‌م شه‌رمه‌زاریی و ره‌خنه‌ی گه‌وره، ئه‌و زانیارییانه كه فه‌یسبوك داویه‌تی به‌كۆمپانیاكانی دیكه پێیده‌وترێت زانیاری كه‌سی، واته ئه‌و كۆمپانیایانه زانیاری له‌سه‌ر تۆ كۆده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی چ جۆره بابه‌تێك لایك ده‌كه‌یت، كۆمێنت بۆ چ جۆره بابه‌تێك ده‌نوسیت، چ سایتێك ده‌كه‌یته‌وه‌و ئاره‌زووی چی ده‌كه‌یت، دواتر ئه‌م ئه‌م زانیاریانه به‌كارده‌هێننه‌وه له‌پرۆسه‌ی ریكلامكردن و بازرگانی، چونكه ئه‌وان ریكلامه‌كانیشیان به‌پلان و ئامانجه‌وه ده‌كه‌ن.
تێبینی ئه‌وه بكه‌ن كاتێك فه‌یسبوكت كردوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا سایتێك ده‌كه‌یته‌وه به‌تایبه‌ت سایته بیانییه‌كان، دواتر كه ده‌گه‌رێیته‌وه ناو فه‌یسبوك، فه‌یسبوك ریكلامی هه‌مان سایت یان هاوشێوه‌ی ئه‌وت پیشانده‌دات ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی زانیاری كۆكردنه‌وه‌یه له‌سه‌رتۆ، ته‌نانه‌ت مارك زوكه‌ربێرگ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسدا باسی ئه‌وه‌ی كرد له‌پێناو ریكلامكردندا زانیاری ورد له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران كۆده‌كه‌نه‌وه.
كاتێكیش ساڵی پار كه ئاشكرابوو فه‌یسبوك زانیاری به‌شێك له‌به‌كارهێنه‌ره‌كانی داوه به كامبریج ئه‌نه‌ڵیتیكا، ئه‌وانیش به‌شێك له‌و زانیاریانه‌یان له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكادا له‌سودی دۆناڵد تره‌مپ به‌كارهێناوه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كان كه چ جۆره بابه‌ت و وتارێكی سیاسیان به‌دڵه، دۆناڵد تره‌مپیش له‌كاتی بانگه‌شه‌دا زیاتر جه‌ختی له‌و خاڵانه كردبوه‌وه.
ئه‌م زانیاری پێدانه‌ی فه‌یسبوك به‌لایه‌نی سێیه‌م فه‌یسبوكی توشی لێپێچینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاته زلهێزه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها بوبوه باسێكی گه‌رمی میدیاكان، فه‌یسبوك زیانێكی مادی زۆر گه‌وره‌ی كرد‌و ناوبانگیشی له‌كه‌داركرد، چونكه ئه‌وان پێیانوایه ئه‌و زانیاریانه، زانیاریی كه‌سییه‌و فه‌یسبوك مافی بازرگانی كردنی پێوه‌ی نیه.
به‌ڵام ئایا ئه‌م جۆره زانیاریانه بۆ ئێمه تا چه‌ند گرنگن؟ ئایا ئێمه رێز له‌زانیاریه‌كانی خۆمان ده‌گرین تا فه‌یسبوك رێزی بگرێت؟ ئه‌وه‌نییه به‌م رۆژگاره خه‌ڵكی ئێمه له‌فه‌یسبوكدا به‌ئاشكرا خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ن كه فه‌یسبوك به‌نهێنی ده‌یدا به‌كۆمپانیاكانی دیكه. هه‌روه‌ها ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و وڵاتیش ئه‌م زانیاریانه‌مان به‌لاوه گرنگه؟ چین ملیار‌و نیوێكه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلێكی ئایفۆن به‌هاوڵاتییه‌كیدا ئه‌پڵی توشی لێپرسینه‌وه كرد‌و لیژنه‌ی به‌ئه‌پڵ دروستكرد بۆ روداوه‌كه، دواتر كه‌ده‌ریشكه‌وت ئه‌و پاترییه ئه‌صڵی نه‌بوه، چین ئه‌پڵی ناچاركرد به‌زمانی چینی ڕێنمایی بڵاوبكاته‌وه كه‌چۆن هاوڵاتیه‌كانی پاتری ئه‌صڵی و ته‌قلید له‌یه‌ك جیابكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌شوێنێكی وه‌ك ڕانیه‌دا مۆبایل پێنج كه‌سی كرده قوربانی كه‌س زانی ئه‌و مۆبایله چ جۆرێك بوو؟ حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پرسییان هۆكاره‌كه چی بوو؟.
له‌كۆتاییدا مه‌رج نییه له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌وجۆره‌دا خه‌ڵك و میدیای ئێمه وه‌ك ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا توشی شۆك بن، چونكه تێڕوانینمان بۆ زانیاریه‌كانمان جیاوازه.
تێبینی: هه‌ندێك له‌زانیاریه‌كانی فه‌یسبوك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بوه‌و به‌شێوازی جۆراو جۆر هاككراون به‌ڵام ئه‌وانیش له‌بازاڕی ڕه‌شدا فرۆشراونه‌ته‌وه كه باسه‌كه‌ی من ئه‌و لایه‌نه نییه.
رادیۆی ده‌نگ