22ی نیسانی هه‌موو ساڵێک یادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌کرێته‌وه وه‌ک مێژووی ده‌سپێکی ئه‌وبواره له‌لای نه‌ته‌وه‌ی کورد ،که‌ئه‌م مێژووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌گه‌ری وڵاتانی تردا تاراده‌یه‌ک مێژوویه‌کی زۆر کۆن نییه ، که له‌سه‌ر ده‌ستی میقداد میدحه‌ت به‌درخان له بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ده‌رکردنی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی به‌ناوی کوردستان له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ،به‌ڵام له‌و مێژووه‌وه هه‌تا ئێستا ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌کوێ گه‌یشتووه .
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی شیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری له باشوری کوردستان بکه‌ین ،ئه‌وا ئه‌بینین به‌درێژایی ئه‌وماوه‌یه له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند توێرێکدا کاری کردووه .
رۆژنامه‌گه‌ری کوردی تاپێش ساڵی 1991 و راپه‌رینه‌که له‌باشوری کوردستان له‌ژێر کاریگه‌ری تیۆری ده‌سه‌ڵاتدا بووه
رۆژنامه‌گه‌ری کوردی تاپێش ساڵی 1991 و راپه‌رینه‌که له‌باشوری کوردستان له‌ژێر کاریگه‌ری تیۆری ده‌سه‌ڵاتدا بووه به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات و ره‌واییدان به بیروباوه‌ڕو بڕیار‌و یاساکان و ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕان بووه ،که‌له‌پێداهه‌ڵدان وچه‌واشه‌کاری و پیشاندانی رووی جوانی ده‌سه‌ڵات هیچی تری پێشکه به‌کۆمه‌ڵگا نه‌کردووه که‌ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حکومڕانیه‌وه بوبێت که له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌ووڵات هه‌بووه ، رێگه نه‌دراوه به‌ئازادی راده‌ربڕن و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری که‌له‌رواڵه‌تدا واپیشان ده‌درا که‌ئازادی هه‌یه ،هه‌ربۆیه ئه‌و سه‌رده‌مه رۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌ژێر کاریگه‌ری توێری ده‌سه‌ڵات بووه .
له‌دوای راپه‌رین له‌ساڵی 1991 جۆرێک له‌ئازادی و کرانه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری هاته ئاراوه به‌ڵام نه‌توانرا له‌ژێر هیچ توێرێک خۆی ببینێته‌وه ،به‌شێوه‌یه‌ک که راگه‌یاندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزب کاری ده‌کرد که ده‌کرێ بڵێین نزیک بوو له‌تیۆری ئیشتراکی (لیبراڵی) که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی مارکسیه‌ت و شوعیه‌تدا بوو، به‌ڵام له‌کوردستانی باشوور له‌خزمه‌تی حزبدا بوو، راگه‌یاندنی حزبی به‌شێوه‌یه‌ک ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند که‌توانی گۆڕه‌پانی رۆژنامه‌گه‌ری داگیر بکات که‌تا هه‌نوکه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه .
له‌کۆتایی ساڵی 2000 جۆرێک له‌رۆژنامه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ سه‌ریهه‌ڵدا که‌به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ رۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌کرد که‌بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌رکه‌وتنی کاری رۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌حزب و ده‌سه‌ڵات ، که‌ده‌کرێت تاڕاده‌یه‌ک خۆی له‌چوارچێوه‌ی تیۆری ئازاد دا ببینێته‌وه، که‌ده‌وترا سه‌رچاوه‌ی داهات و کارکردنی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و دووره له‌حزبه‌و کارده‌کات بۆ خزمه‌تکردنی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی، که‌تاراده‌یه‌ک ده‌ستپێک بوو له‌و جۆره کارکردنه‌ی رۆژنامه‌وانیی له‌و سه‌رده‌مه‌دا و دواتر و له‌ساڵانی دواتردا ئه‌م جۆره له رۆژنامه‌گه‌ری و کارکردنه زیادیکرد و جێگه‌ی دیاری هه‌بوو له‌رژنامه‌گه‌ری کوردی ،تاده‌رکه‌وتنی چه‌ندین رۆژنامه‌و رادیۆ‌و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ربه‌خۆ ،له‌هه‌مانکاتدا راگه‌یاندنی حزبی له‌پێشچوون و زیادبووندا به‌رده‌وامی هه‌بووه .
دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه جۆرێکی تر له‌کاری رۆژنامه‌وانی سه‌ریهه‌ڵدا که‌خۆی له‌راگه‌یاندنی بازرگانیدا ده‌بینێته‌وه ،به‌شێوه‌یه‌ک ته‌نها ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی قازانج و سوود و ره‌واجیدان به‌کاڵاو شمه‌ک و ساغ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کان له‌بازاڕدا بوو،ته‌نها ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی لایەنی مادی بوو، راگه‌یاندنی بۆ به‌ژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه یان کۆمپانیاکه‌ی خۆی وه‌ک ئامرازێک به‌کار ده‌هێنان و هاورده‌کردنی به‌رهه‌می بیانی و نمایشکردن و پێشکشه کردنی بۆده‌ستکه‌وتنی قازانج .
ده‌کرا میدیای نیشتمانی په‌ره‌ی پێبدرێ به‌شێوه‌یه‌ک که راسته‌وخۆ سه‌ربه په‌رله‌مان بێت
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری له‌باشوری کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو جۆره له‌راگه‌یاندنه و سه‌رهه‌ڵدانیان له‌دوای راپه‌رین جۆرێک له راگه‌یاندن سه‌رهه‌ڵدا که خۆی له‌راگه‌یاندنی حکومی ده‌بینیه‌وه هه‌رله رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆری نه‌خایاند و ئه‌ره‌وته‌ش وه‌ستا له‌کاتێکدا پێویست بوو میدیای نیشتمانی (که‌ناڵی نیشتمانی ) هه‌بێت بۆ خزمه‌تکردنی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵکگا له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ،که‌له‌چاو میدیای حزبی زۆر لاواز بوو نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت و هه‌رزوو پاشه‌کشێی کرد، له‌کاتێکدا حکومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی سه‌رمایه‌و دارایی باش بوو که‌ده‌توانرا به‌شێوه‌یه‌ک گه‌شه به‌و میدیابدرێت و بتوانێ ده‌نگ و ره‌نگی کۆمه‌ڵگا بێت ،هه‌رچه‌نده له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه که‌ناڵ و ده‌زگای راگه‌یاندنی حزبی گه‌شه‌ی زیاتری کرد‌و که‌ناڵی حکومی پوکانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و کۆتایی هات ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت بودجه‌ی حزب و لایه‌نه‌کان ده‌دات ،به‌ڵام نه‌یتوانی درێژه به‌میدیایی حکومی بدات ،ده‌کرا میدیای نیشتمانی په‌ره‌ی پێبدرێ به‌شێوه‌یه‌ک که راسته‌وخۆ سه‌ربه په‌رله‌مان بێت له‌رووی دابینکردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و میدیایه و دووربخرێته‌وه له‌ده‌ست تێوه‌ردان و سه‌ربه‌خۆ بێت له‌کارکردن و دارشتنی به‌رنامه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگاو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان .
بۆیه له‌ئێستادا و دوای تێپه‌ڕبوونی (121) ساڵ به‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ری کوردی و (28) به‌سه‌ر حوکمڕانی خۆجێی له‌باشوری کوردستان چه‌ندین جۆری میدیا به‌دیده‌کرێ هه‌رله میدیای حزبی ومیدیای ئازاد و میدیای سێبه‌ر و میدیای بازرگانی وته‌نانه‌ت میدیای تاکه‌سی ،به‌ڵام به‌ده‌رنیه له‌که‌موکوری و پێشێلکاری ،تاراده‌یه‌کیش ئازادی ره‌های رۆژنامه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتۆته ترۆپک و کێشه‌و به‌ربه‌ستی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ هه‌یه،له‌گه‌ڵ بونی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و یاسای ده‌ستکه‌وتنی زانیاری ،رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دوچاری پێشێلکاری و توندوتیژی و ماف خوران ده‌بنه‌وه،تائێستا رۆژنامه‌گه‌ری کوری نه‌یتوانیوه له‌ژێر تیۆری به‌رپرسیاریه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ببینێته‌وه ،له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری له‌باشوری کوردستان وه‌ک پێویست نیه‌و ناچێته چوارچێوه‌ی هیچ کام له توێره زانستیه‌کان و وایکردووه پرۆفێشناڵی میدیا بکه‌وێته ژێر پرسیار و گومانه‌وه.
خه‌ندان