له‌كاتێكدا له بازاڕدا ده‌بن بۆ كڕینی جلوبه‌رگی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی باخچە، هاوسه‌ر و كچه شه‌ش ساڵانه‌كه‌م، ده‌نگی بڵندی شه‌پازله‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رنجدانیان پێده‌گۆڕێته سه‌ر دیمه‌نێك كه تا چه‌ند رۆژێك توشی شۆك و خه‌مبارییان ده‌كات "پۆلیسێك له‌ناو بازاڕه جه‌نجاڵه‌كه‌ی كه‌لار، به‌هه‌مو هێزێكی خۆیه‌وه شه‌پازله‌یه‌ك و دوان و سیان ده‌سره‌وێنێته لاملی گه‌نجێكی عه‌ره‌بانه‌چی و په‌لكێشی ده‌كات".
ئه‌م دیمه‌نه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وان زۆر شۆكاویی بێت، ئه‌وا بۆ من لانیكه‌م تازه نیه، ئه‌گه‌رچی هه‌مو جارێك حاڵه‌ت و دیمه‌نی هاوشێوه، خه‌مبارم و بێتاقه‌ت و بگره نائومێدیشم ده‌كات! ئێمه ئه‌وانه‌ی له‌و فه‌زایه‌دا كارمان كردوه كه به "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" ناودێر ده‌كرێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا، زۆرجار به‌چاوی خۆمان دیمه‌نی قێزه‌ونی ده‌ستكردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانمان بینیوه له هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت گه‌نجانێك كه زۆر دڵسۆز و خه‌مخۆرتر بون له‌و ئامر و مه‌ئمورانه‌ی لێیان ده‌دان!
به‌زۆری ئه‌و روداوانه‌ی تیایدا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان تۆمه‌تبارن و هاوڵاتیان قوربانین، وه‌ك هه‌ر دۆسیه‌كی تری ئاسایی رێڕه‌ویی یاسا و دادگا نابینن، هۆكاره‌كه‌یشی سەرباری ترسان یان نەبونی بوێریەکی ئەوتۆ، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی باوه‌ڕی به‌وه نیه یاسا ئینسافیان له‌ته‌كدا بكات و هه‌قیان بۆ بسێنێت. ئه‌م هۆكاره‌ش مه‌عقول و له‌جێی خۆیه‌تی، چونكه چۆن ده‌كرێت ده‌زگایه‌ك بێلایه‌ن و بابه‌تیی بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی كه له خۆی یان ئه‌ندامێكی دەکرێت؟
كه‌واتا ده‌كرێت چی بكرێت؟
له‌میانه‌ی سه‌ردانێك لە نیسانی 2019 بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی "IVLP"، به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه دا گه‌ڕاین كه رێك چاره‌سه‌ری ئه‌م جۆره كه‌یس و حاڵه‌تانه ده‌كات. له شاری مه‌یامی له ویلایه‌تی فلۆریدا، چاومان به "دەستەی بنکۆڵکاریی مەدەنی Civilian Investigative Panel" كه‌وت. كاری ئه‌م ده‌سته‌یه بریتییه له وه‌رگرتن و به‌دواداچونكردن بۆ ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به پۆلیس له شاره‌كه‌دا و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌و ده‌سته‌یه لەساڵی (2001)ەوە بە دەنگدانی هاوڵاتیان بڕیار لە دامەزراندنی دراوە و دەستەیەکی سه‌ربه‌خۆیه، پاره‌كه‌شیان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ئه‌و شاره ته‌رخانده‌كرێت و ساڵانه سه‌روی ملیۆنێك دۆلاریان بۆ ده‌خرێته لاوه.
ده‌سته‌که له‌رێگه‌ی سكاڵای نوسراو و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ئیمه‌یڵه‌وه، هه‌مو ئه‌و سكاڵایانه وه‌رده‌گرێت كه په‌یوه‌ندییان به خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان، پاشان خۆیان له‌رێگه‌ی تیمێكه‌وه كه زۆرینه‌یان كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕن له بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا، به‌دواداچونی بنكۆڵكاریی ده‌كه‌ن و لایه‌نی سكاڵاكه‌ر و سكاڵالێكراو دەدوێنن و به‌ڵگه و شایه‌تیدان و زانیاری دیكه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجام و راسپارده‌ی خۆیان، ئاراسته‌ی حكومه‌ت و پۆلیسی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێن بگرنەبەر.
له‌كاتێكدا ئه‌م ده‌سته‌یه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، هاوكات پۆلیسیش خۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆیی له‌باره‌ی سكاڵاكانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام چونكه ئه‌م ده‌سته‌یه سه‌ربه‌خۆیه و گرێدراوی هیچ ده‌زگایه‌ك نییه، بۆیه ئه‌مه‌ی ئه‌مان متمانه‌پێكراو تره.
(کریستینا بیامود)، بەڕێوبەری دەستەکە، نه‌یشارده‌وه كه هەندێکجار رێکدەکەوێت سکاڵاکان ناڕاست بن، بەڵام هه‌ندێكجاری تر دڵخوارد ده‌بن له‌وه‌ی كار به راسپارده و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ناكرێت لەو دۆسێیانەی کارمەندانی پۆلیس تیایدا تاوانبار دەبن، چونكه به‌پێی په‌یڕه‌وی ده‌سته‌كه، لایه‌نی حكومی خۆی سه‌رپشكه له‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دەرەنجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌كه‌دا ده‌كات، به‌ڵام دڵخۆشیش بون به‌وه‌ی كاره‌كانیان وایكردوه پۆلیس حه‌زه‌ر تر بن له مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دا و زیاتر پابه‌ندی یاسا بن، چونكه چیتر ناتوانن بێخه‌م بن له‌وه‌ی به مه‌زاجی خۆیان ره‌فتار بكه‌ن، ئێستا شوێنێك هه‌یه لێیان ده‌كۆڵێته‌وه و فشار ده‌كات بۆ لێپێچینه‌وه‌یان.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ئه‌زمونه و گەڕانەوە بۆ ئەو روداوەی کەلار، بونی ده‌سته‌ی هاوشێوه له‌هه‌مو شارێكی لای خۆمان به‌گرنگ و پێویست ده‌زانم، له‌مه‌شدا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌شێت هاوكار و بگره جێبه‌جێكاریش بن، چونكه بیرۆكه‌كه به‌ساده‌یی ئه‌وه‌یه: به‌بێ بونی چاودێریی و لێپێچینه‌وه، مه‌حاڵه چاوه‌ڕێی چاكبونی هیچ پرس و سێكته‌ر و بوار و ده‌زگایه‌ك بكه‌ین.
رادیۆی ده‌نگ