وروژاندنی پرسە خیلافییەکان و تێکدانی کەشی سروت و پەرستشە ئاینییەکان و دروستکردنی ژاوەژاو لە هەندێک کەناڵدا
له ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی كوردیدا، له‌گه‌ڵ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی ئاینیدا، به تایبه‌تی ئاینی ئیسلام، له رێی به‌رنامه‌ی جیاجیاوه له ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ئاینیدا، كه‌ناڵه‌كان ده‌ست بۆ ئه‌و پرسانه ده‌به‌ن، كه له توێی په‌ڕه‌ی كتێباندا شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی له باره‌یانه‌وه ناکۆکن و ناکۆکییەکانیشیان دانەبەزاندووەتە ناو عاممەی خەڵک یان ئه‌و پرسانه‌ی له بواره‌كانی دیكه‌ی باوه‌ڕدا ده‌خه‌نه به‌ر باس، كه كۆڕاییه‌كی بنبڕانه له‌باره‌یانەوە به‌دینه‌هاتووه، یاخود رای شاز و پێچه‌وانه‌ی رای جمهووریان له‌سه‌ره.
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
✏ لە بەربانگدا گومان لەسەر رۆژوو درووست دەکات
✏ لە پارشێودا باسی واجببوون یان واجب نەبوونی سەرپۆش دەکات
✏ لە وەرزی حەجدا دەبێتە خەمخۆری گیرفانی خەڵک و داهاتی نیشتمانی
✏لە قورباندا دەبێتە ئاژەڵ دۆست و رووەکیی و پارێزەری مافی ئاژەڵان
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه بینراوه‌كان به گشتی ره‌نگه كه‌متر له كاتژمێرێك بێت و هه‌یانه 45 خوله‌كێك زیاتر یان كه‌متره. ده‌ست بۆ پرسێك ده‌به‌ن، كه به درێژایی مێژووی فیقهی ئیسلامی جێی مشتومڕی سه‌رمه‌زهه‌ب و زانا و شاره‌زایان بووه. ده‌یان و بگره سه‌دان بۆچوونیان له باره‌وه هه‌یه. لە بۆچوونی نه‌رم و ساناوه بگره تا په‌ڕگیر و ریزپەڕ.
هیچكامیشیان ره‌نگه حوكمی قه‌تعیان نه‌بێت و سوننه به گشتیی وه‌ك شیعه‌ش نییه، شوێنپێی هه‌موو رایه‌ك بكه‌وێت و په‌یوه‌ست بوون به بۆچوونه‌كانه‌وه بواری فراوانی هه‌یه.
۰۰۰۰۰۰۰
پرسیار ئه‌وه‌یه، پرسێكی فیقهی یان عه‌قیده‌یی كه خودی خۆی له ناو زانا و شاره‌زایانی بواره‌كه رای جیاوازی له‌سه‌ره، سه‌دان ساڵه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئایا له به‌رنامه‌یه‌كی 40 تا 50 خوله‌كی یه‌كلا ده‌بێته‌وه..؟ وروژاندنی ئه‌و جۆره پرسانه مه‌به‌ست لێی چییه..؟ ئه‌سڵه‌ن تا چه‌نده زانستیانه‌یه..؟ تا چه‌نده سوود به خودی پرسه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت..؟ ئەسڵەن ئایا ئەرکی میدیایە سوکایەتی بە ئاینی زۆرینە بکات و شاشە کە گشتییە تەرخان بکات بۆ بریندارکردنی هەستی زۆرینە و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی و دروستکردنی گومان و پەلاماردانی بنەماکانی باوەڕی...
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
وه‌ڵامه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، جگه له لێڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی تێگه‌یشتن له ئاین و شێواندنی كه‌شی ده‌روونی مرۆڤی باوه‌ڕدار و پابه‌ند به ئاین و سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵك و دروستکردنی ژاوەژاو لەسەر ئاینی زۆرینە هیچی ئه‌وتۆیان لێ سه‌وز نه‌بووه.
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
جگە لە هێنانە بەر باسی ئەو بابەتانە هەندێک بەرنامەی کەناڵەکان تەوەری سەرەکیان وروژاندن یان راستتر بڵێم تەرجەمەکردنی ئەو پرسیارە کلاسیکیانەیە سەدان ساڵە لائیکی عەرەبی بەرهەمیهێناون و ئەمان بە بەکوردیکردنیان خۆیان وەک شۆڕسواری فیکر و فەلسەفە دێتە بەرچاوان. لە توێی بەرنامەکانیش نەک ناگەنە هیچ وەڵامێک تەنانەت ناشتوانن خودی پرسیارەکان وەک خۆیان بخەنەڕوو.
۰۰۰۰۰۰۰۰۰
هەموو ئەمانە دەچنە چوارچێوەی ئەو ژاوە ژاوەی میدیای (نابەرپرسیار لە ئاست خەمە گشتییەکان) لە دژی ئاین دەیان وروژێنێت. بەڵام تەنیا سێرەی لە یەک ئاین گرتووە و کەوتووەتە دژایەتی یەک ئاینەوە و کەشێکی درووست کردووە کە بەشێک لە بینەرانیان هەموو شتێکیان پێ باش بێت تەنیا بەها و ئاکاری ئاینی زۆرینەیان پێ خراپ بێت و ئامادەبن پەنا بۆ جانەوەر پەرستیش بەرن.
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
له رووه میدیاییه‌كه‌شیدا ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بینه‌رانێكیان به ده‌وری خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه.. له باشترین حاڵه‌تیشدا گرته ڤیدیۆی به‌رنامه‌كانیان له فه‌یسبووك زۆرترین لایك یان كۆمێنتی بۆ هاتووه. بەڵام هیچ کاتێک ناتوانن ببنە ئەو شاشەیەی خەڵک لە دیاری بمێنێتەوە. سەرنج لە کۆمێنت و رای خەڵک لە کارلێک لەگەڵ بەرنامەکان بدەن و تێبینی بفەرموون خەڵک چۆن پەیامەکەی پێ دەگات و کاردانەوەی چییە لە بەرامبەری.
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
لەبری ئەو جۆرە کارکردنە و هەڵڕشتی رق و شێلوکردنی ئاو و شێواندنی باری دەروونی و دووستکردنی رق و توڕەیی لای تاک و تێکدانی ئاسایشی دەروونی خەڵک و موخاتەبەکردنی ئاین و خەڵکی ئایندار بە رقی چەپیانەی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی رابردوو باشتر وایە رێز لە خەڵک بگیرێت و رێز لە پیرۆزی و بەها و رای خەڵک بگیرێت و لە بۆنە و کەشە ئاینییەکاندا کار لەسەر پێشخستن و قوڵکردنەوەی بەها روحی و مەعنەوییەکانی ئاین بکرێت....
گرنگە میدیا بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و قسەکردنی لەسەر ئاین بە مەرامی سەنگەرگرتن و شیر و تیر لەیەک سوین نەبێت و هەوڵبدات هەرچی زیاترە لەو رێگەیەوە هۆشیاری تەندروست لە بارەی وەرگرتن و پەیڕەوکردن و بڵاوبوونەوەی بەها ئاینییەکان بڵاو بکاتەوە و رۆڵێکی ئەرێنیانە ببینێت و کاریشبکات بۆ سەرپێخستنی رەوتی بیرکردنەوەیەکی نیشتمانی بۆ مامەڵە لەگەڵ ئاین و کۆی پرسە پەیوەستەکان پێیەوە.
په‌یام