سیستەمی پەروەردە لە كوردستان
هەستیار عەلی سەعید
سیستەمی پەروەردەو فێركردن لە كوردستاندا، سیستەمێكی باو و تقلیدی و پەروەردە و فێركردنێكە لەسەر شێواز و میتۆدی بانكی بونیادنراوە، تەلقین و ئامرازەكانی جێبەجێكردنی، نەك هەر بەفراوانی پەیڕەو دەكرێن، بەڵكو وەك باشترین ڕێگەی پەروەردەیی چاویان لێدەكرێت و لە سایەیدا پەروەردە خۆی دەجوێتەوە و پەیتا پەیتا چۆنایەتیی مامۆستایان و چۆنایەتیی خوێندكاران، لەسەر بنەمای تەلقین سازدەدرێنەوە و سیستەمی خوێندن بەجێگیری رادەگرن، هۆشیاریی رەخنەیی لە قوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەكان بونی نییە و ناتوانیت ئاراستەیەكی زانستی و رەخنەگرانە بۆ تاووتوێكردنی گرفتەكان و گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان بخاتەئاراوا یاخود لەئارادانییە.

لەگەڵ ئەوەش كلتوری بێدەنگی رێسای پێوەندی ئاستە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكانە و بەتایبەتر لە پەیوەندیە ستونیەكاندا، هەر لە ماڵەكانەوە تا دەگاتە هەموو قوناغەكانی خوێندن و سەرتاپای پێوەندیە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریەكانی نێو كۆمەڵگە، هەربۆیە پەروەردەو پڕۆسیسی خوێندن دەستەوسانە لە بەدیهێنانی مرۆڤ بوون و نەوەكان دێن و دەڕۆن و مرۆڤە ستەملێكراوەكان وەكو خۆیانن و ئاسۆیەك بۆ گێڕانەوەی شوناسی مرۆڤانەیان بوونی نیە و قوتابخانەكانیشمان و فێركەرە باوەكانیش هەتا دێت ئەو واقیعە تاڵە جێگیرو بەرجەستەتر دەكات، واتە كولتوری داماڵینی مرۆڤ بوون لە مرۆڤی كورد بەگشتی بەردەوامە، لەم هەرێمەی خۆماندا پەروەردە لەخزمەتی دەسەڵاتداراندایە تا ئێمە خاوەنی ئەم جۆرە لە پەروەردە و عەقلیەتی پەیڕەوكەرانیدابین حاڵمان لەم حاڵەی ئێستا باشتر نابێت واتە تادێت خراپتر دەبین، چونكە سیستەمی پەروەردەو فێركردن كۆیلە دروست دەكەن و كۆیلایەتی دەسەپێنن و كۆیلە پێدەگەیەنێت.

تێبینی/ سودم لەسەرچاوەی كتێب وەرگرتوە، هەركات نەتزانی كوردستان بۆ بەردەوام بۆ دواوە دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەم هۆكارەی سەرەوەیە.


رادیۆ نه‌وا 

AM:02:37:09/06/2019