مانشێت به‌مانای ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌ی که له‌سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می رۆژنامه به‌تیپێکی قه‌به‌و تۆخ داده‌به‌زێت، سه‌رنجڕاکێشترین مانشێته‌کان ئه‌وانه‌ن که‌کرۆکی هه‌واڵ‌و روداوه‌کان له‌خۆیاندا کۆده‌که‌نه‌وه‌و به‌که‌مترین وشه گرنگترین زانیاری ده‌دات، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی که له‌مانشێته‌که‌دا دێت وا له‌خوێنه‌ر بکات په‌رۆش بێت درێژه‌ی هه‌واڵه‌که بخوێنێته‌وه، چونکه خراپترین مانشێت که‌خوێنه‌ر به‌رچاوی ده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه که‌فزول‌و په‌رۆشی خوێنه‌ر نه‌جوڵێنێت‌و نه‌چێت وتاره‌که یان درێژه‌ی هه‌واڵه‌که بخوێنێته‌وه.
ئه‌مه‌و نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربکه‌ین که‌ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌رپرسیارێتیه‌کی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی گه‌لێ گه‌وره‌یه، قیمه‌تی ئه‌خلاقی و پرۆفیشناڵه‌تی رۆژنامه‌ش هه‌ر له‌مانشێته‌وه ده‌ستپێده‌کات، هه‌تا ده‌گاته ئاخه‌رین خاڵ له‌سه‌ر رۆژنامه‌که.
کاریگه‌ری مانشێت به‌گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی فۆنته‌که‌ی و کورت‌و درێژیی دێڕه‌که‌ی نیه، هه‌روه‌ک به‌وه نیه که‌باس له‌حزبی یان به‌رپرسێکی باڵای حکومی بکات، به‌ڵکو قیمه‌تی خه‌به‌ری مانشێت له بابه‌ته‌که‌یدایه که جێگه‌ی بایه‌خی کۆمه‌ڵگا بێت و په‌یوه‌ندی به‌ژیانی کۆمه‌ڵگاوه بێت، ببێته یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که رای گشتی گرنگی پێبدات.. مه‌رج نیه هه‌موو مانشێته‌کان سیاسی و حزبی بن، چونکه هه‌ر بۆ نمونه کوشتن یان مردنی منداڵێک به‌بێ هیچ گومانێک له‌چالاکی کابرایه‌کی حزبی یان به‌رپرسێکی حکومی گه‌لێ گرنگتره.
یه‌که‌م: بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی فکری، سیاسی یان حزبی … هتد رۆژنامه‌یه‌ک بزانیت یه‌که‌م مانشێت به‌سه که له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م به‌رچاوت ده‌که‌وێت. دوه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت پریۆریتی لای ئه‌و رۆژنامه‌یه چیه هه‌ر به‌مانشێته‌که‌دا ده‌یناسیته‌وه. سێهه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بێلایه‌نی و پرۆفیشناڵێتی رۆژنامه‌یه‌ک تێبگه‌یت، به‌هه‌مان شێوه سه‌یری مانشێتی لاپه‌ڕه یه‌کی بکه..
له‌وڵاته پێشکه‌وته‌کان رۆژنامه‌کان به‌سه‌ر چه‌ند خانه‌یه‌کدا دابه‌ش ده‌بن، وه‌کو: ئابڕوبه‌ره‌کان (فضائحی)، محافزکار، یان رۆژنامه ئازاده‌کان..هتد… به‌ڵام لای ئێمه رۆژنامه‌کان به‌مجۆره پۆلین ناکرێن، چونکه لای ئێمه ته‌نها رۆژنامه‌ی حزبی و دانه‌یه‌ک یان دوان رۆژنامه‌ی ئازاد هه‌یه. له‌کاتێکدا بۆی هه‌یه حزبێک خه‌رجی رۆژنامه‌یه‌ک بکێشێت به‌ڵام بۆ ئه‌وه نا زیاترین خزمه‌تی حزبه‌که بکات، به‌ڵکو کێبڕکێ گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆفیشناڵترین رۆژنامه بێت..
کورتترین و جوانترین مانشێت ئه‌وه‌بوو که ساڵی ٢٠٠٦ رۆژنامه‌ی (لۆنزۆ)ی فه‌ره‌نسی نوسیبوی، بریتی بوو له ته‌نها یه‌ک وشه: «ده‌رچون» ئه‌ویش دوای شکستهێنانی تیپه‌که‌یان بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ مۆندیالی تۆپی پێی جیهان ئه‌و ساڵه. هه‌ڵبه‌ته له‌وکاته‌دا ره‌نگه سه‌رۆکی فه‌ره‌نساو هه‌موو به‌رپرسه‌کانی تر رۆژی پێشوو یان دواتر چه‌ندین چالاکیان هه‌بوبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ری فه‌ره‌نسی گرنگ بو ئه‌وه‌یه که تیپه‌که‌یان ته‌ئهیل نه‌بوو بۆ مۆندیالی ٢٠٠٦.. ئه‌مه لای ئێمه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چونکه لای ئێمه رۆژنامه بۆ حزبیه‌کانه نه‌ک بۆ خوێنه‌ر، هه‌روه‌ها لای ئێمه گرنگ نیه رۆژنامه‌که ئه‌خوێنرێته‌وه یان نا، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گرنگه دڵی ئه‌و حزبه‌ی خه‌رجیه‌که‌ی ئه‌کێشێ نه‌ڕه‌نجێنێت، ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌موو ژماره‌کانیش بگه‌ڕێته‌وه چاپخانه هیچ کێشه نیه، ئه‌سڵه‌ن ئه‌و یاسایه‌ی که ده‌ڵێ «رۆژنامه به‌زه‌ره‌ر ده‌رده‌چێت» هیچ مانایه‌کی نیه له‌یاسای رۆژنامه‌ی حزبیدا، چونکه داهاتی حزب له‌کوردستان هیچ سنورێک به‌خۆیه‌وه نابینێت، بۆیه رۆژنامه‌کانیان هه‌رگیز وه‌ستانی نیه ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌سیش نه‌یخوێنێته‌وه..
له‌هه‌موو دونیادا بایه‌خ دراوه به‌ڕۆژنامه‌و پێ به‌پێی رۆحی سه‌رده‌م گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتوه‌و ئه‌وه‌ش به‌هۆی مانشێته‌کانی رۆژه‌وه ده‌بینرێت، ته‌نها له‌وڵاتی ئێمه نه‌بێت، هه‌تا هه‌واڵی پژمینی حزبیه‌ک و کۆکه‌و قرخه‌قرخی سیاسیه‌کان وه‌ستابێت هیچ هه‌واڵێکی تر گرنگ نیه. خۆ ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رۆکی حزب یان سکرتێری بزوتنه‌وه‌یه‌کی حزبی بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان بگه‌ڕێته‌وه ئیتر مانشێت هه‌ر خۆیه‌تی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌شتی چاره‌سه‌ر گه‌ڕابێته‌وه و پێشوازی لێبکرێ و دواتر خه‌ڵک سه‌ردانی بکات ئیتر هیچ روداوێکی تر له‌وڵاته‌که‌دا له‌وه گرنگتر نیه بکرێته مانشێت.. له‌وڵاتانی پێشکه‌وتو رۆحی مانشێتی خه‌به‌ری په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیانی کۆمه‌ڵگاوه‌یه، دواجار هه‌ر چاوگێڕان به‌مانشێته‌کانی رۆژنامه حزبیه‌کاندا تێده‌گه‌یت که هه‌ر له‌مانشێته‌که‌وه پرۆسه‌ی چه‌واشه‌کاری ده‌ستپێده‌کات، بۆیه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و رۆژنامه‌نه‌ی که له‌خانه‌ی رۆژنامه‌ی ئازاد‌دا خۆیان پۆلین ده‌که‌ن وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به‌موماره‌ساتی رۆژنامه حزبیه‌کان یان بۆ رکابه‌ری هه‌ندێجار خه‌ریکه خه‌سڵه‌ته‌کانی رۆژنامه‌ی پاپارازی به‌خۆیانه‌وه ده‌گرن..
له (هاوڵاتی)وه