‌من سێكسم كرد!
دارین حەلیمە

وەرگێڕانی/ هیشام سامی:
بەڵێ سێكسم لەگەڵ پیاوێكا كرد كە خاوەنی ئەندێشە و لەشولارێكی جوان بوو وە هەستم بە شورەیی نەكرد، بەڵكو هەستم بەهێز و شانازی و هەڵبژاردەیەكی باشكرد. تا ئێستا عاشقی نەبووم و ڕەنگە لە داهاتووش عاشقی نەبم، بۆم گرنگ نیە و بەو شێوەیەش هەژماری ناكەم، ئەگەر عاشقی نەبم ئاگاداری ئەكەمەوە، و ئەگەڕێم و چاوەڕوانی پیاوێكیتر ئەكەم. هەستیش ناكەم كە شتێكم پێداوە و پێویستە نرخی بزانێ نەخێر. من مافێكی جوانم دابەخۆم لەگەڵ كەسێك كەبەتەواوی مانا چۆن توانی سەیری جەستە و ئەندێشەم بكات.. گرنگ ئەوەیە من ئەزانم چیم ئەوێ.

بەڵام لەڕابردوودا هەستم بەشورەیی كرد، هەستم ئەكرد شورەییم كاتێك هاوسەرگیرییەكی شەرعیم لەگەڵ پیاوێكدا كردبوو هەوڵی ئەدا ڕازیم بكات كە مافی سێكسكردنی ئەو لەگەڵ ژنانی تردا سەرچاوەی ئازادیە و پێویستە لەسەرم قبوڵی بكەم. كاتێك منی وەكو لەشێك ئەبینی و خۆشی لەمن بە زیرەكتر ئەزانی. كە دائەنیشت و چیرۆكە سێكسیە كۆنەكانی خۆی بۆ ئەگیڕامەوە و منیش ئەبوایە بەبێ دەنگ گوێی بۆ بگرم. لەو كاتەدا منیش ئەوەم بیرئەكەوتەوە لەزۆربەی وڵاتان چۆن پارچەیەك لە ئەندامی جەستەی مناڵانی كچ ئەبڕن بەناوی خەتەنەوە بۆ قەدەغەكردنی سێكس لێی و تووشی ڕێگری سێكسیی بێت بەدرێژایی تەمەنی. هەروەها چۆن ژنان سەنگسار ئەكرێن بەتەنها ژنان بەبەهانەی زیناكردن. وەچۆن لە هیندستان دەسدرێژی بەكۆمەڵی ئەكرێتەسەر لەبەر ئەوەی كەسێكی پەسەند نەكردووە بەهاوسەری خۆی. وەچۆن ئەكوژرێ بەتاوانی شەرەف ئەگەر سێكسی كردبێت یان دەسدرێژی سێكسیی كرابێتەسەر. هەروەها ئەوەشم بیرئەكەوتەوە كە ژنان بۆیان نیە باسی سێكس بكەن. ئەوان قسەمان لەسەر ئەكەن و بڕیاری هەموو شتێكیش لەسەر جەستەمان ئەدەن.

بابەت و ڕۆشنبیریە سێكسیەكان پیاوان خاوەنین بەشێوەیەكی گشتی. قسەكردن لەسەر سێكس تاوانباركردنێكی مەترسیدارە بۆ ژنان و ڕەنگە هەلپەرستەكان لەئامادەباشیدابن بۆ ڕاوكردنی هەلەكان. ژنان تاكو ئێستا هەوڵی پاراستنی شەرەفیان ئەدەن، وە دووركەوتنەوە لەقسەكردن لەبارەی بابەتی سێكسی و شێر و ڕێوی هێنانەوە لەبارەی هەموو شتێك جكە لەسێكس، تاوەكو ئیستا هێڵێكی سورە و نێرەكان كێشیویانە لە مێشك و زمانی ژنان و تەنانەت فێمەنیستەكانیش.
كاتێك تەمەنم لە بیستەكانا بوو بەسەرسوڕمانەوە گوێم بۆ پیاوان ئەگرت كە بەشانازیەوە باسی چالاكیە سێكسیەكانی خۆیان ئەكرد بەڵام بۆ من و ژنەكەی كە هاورێم بوو وەبەردەوام بەشادی و نیگای سەرسوڕمانەوە سەیری ئەكرد نەبوو.
ئەم پرسیارانەم بۆ دروست ئەبوو:

١- كێ سێكسی بۆ پیاو ئازادكرد و كۆتا فیشەكیش بوو نرا بەسەری ژنەوە.
چۆن سێكس بۆ پیاو كرا بە پیاوەتی و بۆ منیش كرا بە داوێن پیسی. چۆن بۆ پیاو كرا بە چاڵاكی و پاڵاوانێتی و منیش تەنها بەدەربڕینی حەزەكانم بۆم بوو بە بێئەخلاقی.
٢- بۆچی پێویستە لەسەر ئێمەی ژن باسی سێكس بكەین.
سێكس لەهەموو شوێنێكە. گێچەڵی سێكسی نەخۆشیە. دەسدرێژی تاوانە. وە كوشتنی ژنان بەبەهانەی شۆردنەوەی شەرەف و ئەشكەنجەی سێكسی. هەروەها هاوسەرگیریی لەگەڵ كەسانی خوار تەمەنی ڕێگەپێدراو كە شەرعیەت پێدانە بە سێكسی پیدۆفیلی. هەموو بەرنامە و ڤدیۆكلیپ و زنجیرە تەلەفزیۆنیەكان ژنان ئەكەن بەكاڵایەكی سێكسی. سێكس دەسكەوتە بۆ پیاو و لەشفرۆشیشە بۆ ژنان ئەمەمان پێ ووتراوە.

دواتر ئاماژەیان بۆ شەرەف و ڕەوشت كردووە لەسەر جەستەی من و تۆ وە ئەركێكی قورسمان لەسەرە كە بە شێوەیەك ڕەفتار نەكەین زۆر تایبەت بێت جگە لەوانەی لەلایەن كۆمەڵگەوە ڕێگەپێدراون. پاش ئەم هەموو بازرگانی كردنە بەجەستەی ژنانەوە ئەڵێن باسی سێكس نەكەی.

٣- هەروەها ئەڵێن سێكس شتێكی تایبەتە و پێویست ناكات باس بكرێت و منیش بەشێوەیەكی تیۆری هاوڕام كە شتێكی تایبەتە. بەڵام هاوڕێكەم قسەكردن دەربارەی سێكس و من و تۆ لەكۆمەڵگەكەم بڕیاری لەسەر دراوە كە شتێكی تایبەت نیە. بەڵكو پیاو بەتەنها خاوەندارێتی تایبەتی هەیە. كەواتە سێكس لەكۆمەڵگەكەماندا شتێكی تایبەتی نیە لەبەرئەوەی جەستەی تۆ تایبەت نیە بەخۆتەوە، بەڵكو تایبەتە بە باوك و برا و كۆمەڵگە و ناسیاوەكانیشتەوە. پێكەنینە دەنگ بەدزەكانت شورەییە لەبەرئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی جوڵاندنی هەستی سێكسی پیاو. ئەو جگەرەیەی بەدەمتەوەیە شورەییە لەبەرئەوەی هۆكارە بۆ جوڵاندنی هەستی سێكسی. ئەو جلوبەرگە ئازادەی لەبەرتدایە بزواندنی هەستی سێكسیە لەڕوانگەی زۆرینەی نەخۆشەوە.
باڵاپۆشكردنی ژنان لەسەریەوە تاوەكو خوار پێیەكانی بۆئەوەیە كەسێك هەستی سێكسی بۆی نەجوڵێ وانیە؟؟؟ سێكس شتێكی تایبەت نیە هاوڕێكەم لەسەر كچان نیە مافی سێكسی خۆیان وەرگرن بۆ تۆ نیە ئەگەر بەخێرایی تیشكیش بێ بەزۆر وێنە و ووتو ووێژی سێكسی وەرگری.

٤- چەندین چیرۆكی كچانم بیست خۆكوژیان كرد و بوونە قوربانیی بەهۆی ئەوەی كەسێك ڕایگەیاند ئەم ئارەزووی سێكسی هەیە و بەوێنە و ووتووێژەوە سەلماندی كە مافێكی بەڵگە نەویست و تاوانێكی ئارەزومەندانەیە لەلایەن پیاوەوە. چەند كچی تر خۆكوژی بكەن و تۆش تا ئێستا ئەڵێیت سێكس شتێكی تایبەتە، وە ئەیڵێیتەوە كە ژنان بابەتی گرنگتریان هەیە بیكەن.
٥- هاوڕێ ئەبینی كە سێكس نەخۆشیە و خۆزگە سێكس جوان بوایە و لەهەڕەمی باوكایەتیەوە لەسەرەوە بۆ خوارەوە وەربگیرایە. نابێ لەبارەی سێكسەوە قسەبكەین و پێویستە ملكەچی ترسێك بین كەناومان نەزڕێ و بێدەنگ بین وە چارەنوسیشمان ئەوەیە كە ژن بوون ئەركی گرنگتری لەسەرە.

ئایا ژنان ئەكوژرێ لەسەر ئەوەی سێكسی كردووە یان نەخێر؟ بەڵێ ئەكوژرێ. وە لەباشترین حاڵەتدا ئینسانیەتی لێ زەوت ئەكرێ و سەركوت ئەكرێ و ئەخرێتە ژێر چاودێریەكی ووردەوە و زیندان ئەكرێ وەكو ئەوەی قووتوویەك بێت و بەكارهێنرابێت. كۆمەڵگە چۆن تەماشای ژنانێك ئەكات كە لەدەرەوەی زیندانەكانن و دەسدرێژی سێكسیان كراوەتەسەر؟؟؟ ئەو شورەییە و هیچ نرخێكی نیە وانیە؟

٦- كەواتە بۆچی بەلایەنی كەمەوە بڵاوی نەكەینەوە و باسی سێكسی ژنانی تەندروست نەكەین، بۆچی هەمیشە ترسنۆك بین. بێگومان من داوا لەتۆ ناكەم قسە لەسەر نهێنیەكانت بكەیت كە لە كۆمەڵگەیەكیت ئاسایشت پارێزراونیە. من باس لە ڕۆشنبیری سێكسی ژنان ئەكەم و پێویستە دەسهەڵگرین لەڕاكردن لەم بابەتە.

٧- ژنان مافی سێكسیان هەیە و تەنانەت ئەوانەی زەواجیشیان كردووە دەسدرێژیان ئەكرێتەسەر.
هەموو ژنان زەرەرمەندن لەو بێدەنگیە بێدەنگیەكی نهێنی گەورە لەبارەی سێكسەوە.
٨- ڕۆشنبیریەكی نەخۆش پیس هەڵە هەیە لەبارەی سێكسەوە كە هۆكاری ئەو دەسدرێژیانەیە كراوەتە سەر جەستەی ژنان، لەبەرئەوەی لەسەر ئەندێشەیەكی نێرینە بنیادنراوە جەستەی ژنان لاڵ و بێدەنگە نابێ حەز ئارەزوو قسە بكات لەبارەی سێكسەوە تەنها ئەو كاتانە نەبێت كە پیاوان ڕێیان پێئەدات.

٩- ژنان مافی بەشداری كردنیان هەیە بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری و نێرەكانیش پێویستە لەوە تێبگەن كە ژنانیش ئارەزوو ئەكەن و ئەیانەوێ و مافیان هەیە بەهەمان شێوەی ئەوان. سەرم لەوە ئەسوڕمێ چۆن من و تۆ لەكۆمەڵگەیەك ئەژین هەرشتێك لەتۆدا هەیە سێكسیكراوە و وابەستە ئەكرێتەوە بە سێكس و لەهەمانكاتدا ڕێگەت پێنادرێ لەبارەیەوە قسەبكەیت تەنانەت بەیەك ووشەش و هەتا ناتوانی لایكی بابەتێكیش بكەی كە لەبارەی سێكسەوە نوسراوە.

١٠- تۆ و سێكس موڵكی تایبەتی باوكسالارین. تۆ لەگەڵ دەسگیرانەكەشت پێش مارەبڕین ناتوانی لەبارەی سێكسەوە قسەبكەیت ئەزانی بۆ چونكە تۆ كراوی بەكاڵایەكی سێكسی لە كۆمەڵگەدا ئەگەر قسە بكەیت لەبارەیەوە ئەوا تۆ ژنێكی شەریف نیت لەڕوانگەیانەوە.

بەڵێ من سێكسم كرد و بۆچوونی تایبەتی خۆشم هەیە كە ڕەنگە لەگەڵ هەندێ ژنا نەگونجێ. هەروەها پیاوێكی ئەرخەوانی یان ڕۆشنبیرێكی لەخۆبایی یان نێرسالارێك ئارەزووی من ناكا. بیری جوان زۆرم ئەوروژێنێ. كەسێكم ئەوێ جوانبێ هەروەها زیرەك و باشبێ وە بەقوڵی باوەڕی بە ئینسانیەت هەبێ. ئەوەی من ئەمەوێ نابێ دامەزراوبێ و زۆری باوەڕ بەخۆی هەبێ باوەڕێكی ستەمكارانە. ئەمەوێ كەسێك بێت هەڵە بكات و هەست بكات و گوێ بگرێ. ڕەنگە عاشقی نەبم هەرچەند من ئەگەڕێم بۆئەوەی بكەومە خۆشەویستیەوە. بەڵام ناكەومە خۆشەویستی كەسێكەوە پێشتر سێكسی لەگەڵدا نەكەم كە جەستە و ئەندێشەی ووروژاندومی.

هەست بەشورەیی ناكەم بەڵكو هەست بەهێزێكی ڕەها ئەكەم. هاوڕێكەم وریای ئەنجامدانی سێكسبە لەكۆمەڵگەیەكی نێرسالاری و لەلایەن كەسێكی مێبازەوە كە ڕەنگە تووشی مەترسیتكات. ئەم بابەتەی من بانگەشە نیە بۆ ئەنجامدانی سێكس بەڵكو بۆ قسەكردنە لەبارەیەوە.

سێكس مافی ژنانە، سێكس مافی ژنانە، سێكس هەڵە نیە.
كۆمەڵگەی نێرسالاری پێویستە بەڕاچەڵەكینێكی دەروونی بەئابێتەوە كە ئەندامی جەستەم پێویستی بەسێكس هەیە و ئەندامی جەستەم تایبەتە بەخۆم و بەڵێ ئەگەڕێم بۆئەوەی تێریكەم بەو شێوەیەی خۆم ئارەزووی ئەكەم.
پێویستە لەسەر كۆمەڵگە ئەوە تێبگات كە سێكس بەهیچ شێوەیەك بەدڕەوشتم ناكات وەكو چۆن ئەو بەدڕەوشت ناكات بەڵكو لەهەندێ لایەنەوە پاڵەوانێتیە بۆ ژنان.



وێستگه‌ نیوز 

AM:04:25:07/08/2019