هونه‌ر وێنه‌یه‌کی جوانی شارستانیه‌ت و خۆراکی ڕۆحی مرۆڤه، له دنیای ئه‌مڕۆدا هونه‌ر به هه‌موو به‌شه‌کانیه له لوتکه‌دایه و نوێنه‌راتی نه‌ته‌وه‌کان ده‌کات و برایه‌تی و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی که لتور و پێکه‌وه ژیان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ڕق و کینه‌ی وه‌ک ئه‌رکێک له ئه‌ستۆ گرتووه، به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی سیاسی و دیموکراتی و به‌ناو مرۆڤایه‌تی و مافه‌کانی و ته‌نانه‌ت په‌یامه ئاینیه‌کانیش نه‌یان توانیوه ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌نه‌ر بۆ ئاشتی و ئارامی بگێڕن .
هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دونیا بێبه‌ری نیه له فره ئاینی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و هه‌میشه هونه‌ر به‌شێک بووه له یه‌کتر نزیک کردنه‌وه، ده‌بینین کاتێک هونه‌رمه‌ندێک سه‌ربه‌خۆیانه په‌یامه هونه‌ریه‌کانی ده‌گه‌ێنێ کاریگه‌ر تر‌و خۆشه‌ویسترو سه‌رکه‌وتوو تره له‌وانه‌ی له پاڵ بیروڕایی سیاسی و ئاینیه‌وه خۆیان حه‌شارداوه . له کۆمه‌ڵگای کوردیش‌دا هه‌ردوو ئاراسته بوونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته کردنه قسه‌ی هه‌ندێك له پیاوانی ئاینیه له‌سه‌ر هونه‌ر و هێرش کردنه سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و به‌خشینه‌وه‌ی جنێو قسه‌ی ناشیرین و سوکایه‌تی کردن به هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان، به‌و پێیه‌ی ئێمه‌ی کورد له ئاگری تیرۆر‌و فکری تیرۆریستیه‌وه نزیکین و کۆمه‌ڵگایه‌کی زیاتر موسوڵمانین، زیاتر کاریگه‌ریه نه‌گه‌تیڤیه‌کانی ئه‌و فکره له‌سه‌رمان ده‌بێت، نابێت له ململانێنی سیاسی لایه‌نه‌کاندا ئه‌و وه‌بایه ته‌شه‌نه بکات و ڕێگا نه‌درێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بخاته مه‌ترسیه‌وه، له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆوه توندڕه‌وی ئیسلامی و ده‌یان گروپ و فکری جیاواز دروست بوون و له ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی سودیان وه‌رگرتووه و ئه‌و پرسه به‌شێوازی خراپ و بۆ ئه‌جندایی سیاسی ناوچه‌یی به‌کارهێنراوه‌و ڕه‌رده‌وامیش به‌کاردێت .
ته‌نها کۆتایی شه‌ڕی داعش خاڵی کۆتایی سه‌رکه‌وتنه‌کان نیه، ده‌بێ له‌م پرسه‌دا حزب به ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری خۆیی ده‌ست به وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بکات، نمونه‌یه‌کی ساده له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پۆست دژ به فکری توندڕه‌وی ئاینی بنوسه هێنده‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرو خه‌ڵکی نێو حزبه علمانیه‌کان دێنه ده‌نگ هێنده ئیسلامیه‌کان ده‌نگیان دیارنیه، ئه‌مه‌ش کاره‌سات و شکسته بۆ پارته علمانیه‌کان و به‌رپرس و کادریره مه‌یدانیه‌کان لێی به‌رپرسیارده‌بن، گه‌ر ئه‌مڕۆ کاریگه‌ریه‌کانی نه‌بینین به‌ڵام بۆ ئاینده بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوومان زیانی زۆری ده‌بێ و دواتر گیرۆده‌ی ئاینده‌یه‌کی ڕه‌شیان ده‌که‌ین، بۆیه حزب و فکری سیاسی میانڕه‌و مرۆڤ دۆستانه ده‌بێ دوور بڕوانێ و له‌گه‌ڵ پلانی هه‌نوکه‌یی پلانی درێژ خایه‌نیشی هه‌بێت .
بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونه‌کانم هه‌ڵه لێک نه‌درێنه‌وه من دژ به ئاینه‌کان نیم به‌ڵکو دژ به فکری توندڕه‌وی ئاینیم چونکه ده‌ره‌نجام زیانی بۆ هه‌موومان ده‌بێت .
ده‌بێ حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان بیر له به‌رنامه‌ی جدی بکه‌نه‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توند ڕه‌ویو ته‌نانه‌ت حزبه سیاسیه‌کانیش له‌و مۆدێله سیاسه‌ته وازبێنن که دژ به یه‌کتر کاربکه‌ن، هه‌رکات کاری سیاسی له‌بری دژ به‌یه‌کتر گۆڕا بۆ رکابه‌ری خزمه‌ت گوزاری و باشتر کردنی ژیانی هاووڵاتی ئه‌و کاتیش کۆمه‌ڵگا ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ کۆتایی هێنان به‌و فکره توندڕه‌وه، به‌دڵنیایی په‌روه‌رده‌ش ده‌بێ ڕۆڵی دیار‌و به‌رچاوی هه‌بێت، چونکه هه‌موو کایه‌کان وابه‌ستن به‌یه‌که‌وه تاک و خێزان و کۆمه‌ڵگا دواتر ده‌سه‌ڵات و یاسا و دواتر هونه‌رو په‌یامه مرۆییه‌کان ده‌توانن کۆمه‌ڵگایه‌کی ئارام و ژیانێکی ته‌ندروست ده‌سته‌به‌ربکه‌ن .
هه‌ولێر