لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانیی؟
لەیلا بەرزنجی


لەگەڵ دەست پێکردنی خوێندن و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان قوتابی دووچاری ترس ودڵ ڕاوکێ دەبێت بەهۆی گەورەکردنی دۆخەکەوقوتابیەکان هەرچەندە ماوەیەکی زۆرەدابڕاون لەخوێندن گرتنەبەری چه ندین ڕێگاو شێواز بۆ تەواوکردنی ساڵی خوێندن و بە هەموو کۆسپو ڕێگرەکانیە، ئێستەش ماوەیەکی زۆر نەماوە بۆ دەست پێکردنی ساڵی تازەی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەریمی کوردستان. لەم باروودۆخەی ئێستا کە هەموو جیهای تووشیهاتووە، لەگەڵ بوونی (ڤایرۆسی کۆڤێد ١٩) کردنەوەی دەرگاکانی قوتابخانەکان ئامادەباشی وکاری زۆری دەوێت بۆ ئەوەی منداڵەکانمان ومامۆستا و کارمەندەکانی کەرتی پەروەردەیی پارێزراوبن.

 بەڵام بەهۆی باری ئابوریو خراپی دۆغەکە بۆتە هۆی گەورەکردنی مەترسیەکە بڕیاردان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان قورس بێت، بەهۆی ڕاگەیاندنەکانو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ترسی زیاتری لەلای خێزانەکان دروست کردوە جیهانە پاکو بێگەردەکەی منداڵی شێواندوە چونکە بەبڕوای زۆرێک مەترسیەکی گەورە لەڕێگایە بەوهۆی دڵەڕاوکی بڕیاردان لەسەر کردنەوەی دەرگای قوتابخانە کارێکی ئەستەمەو ئامادەکاری باشی دەوێن بەتایبەتی بۆ قوتابیانی پۆلی یەک و قۆناغی سەرەتایی پێویستە ترس و دڵەڕاوکێیان کەم بکەینەوە گرنگە ڕێنماییەتەندروستیەکان جێبەجێ بکەین بە شێوازێک نەبێت کە کاریگەری خراپ لەسەر خوێندکاران دروست بکات و ببێتە هۆی‌ دورکەوتنەوە لە قوتابخانەو ئارەزووی نەکردنەوەی قوتابخانە و چێژوەرنەگرتن لە خوێندن.

 پێویستە وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی بەسود بدات بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن دروستبێت هەرچەندە کەمی بینای قوتابخانە لەهەندێک شوێن کەوا قوتابیەکی زۆر بەژدارە ئەمەش وادەکات کارەکە قورس تر بکات بە بڕوای من دابەش کردنی قوتابی بەسەر دوودەوام باشترین ڕێگایە بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانە چونکە بەرکەون کەم دەبێتەوەو وەهەروەها هۆشیار کردنەوەی خێزانەکانیان لە ئاگاداربونیان لەتەندروستی منداڵەکانیان هەتا ئەگەر نیشانەو بەرکەوتنیک هەبێت زو چارەسەر بکرێ و ئاگاداری قوتابخانە بکەنەوە لەهەمان کات ئامادەکاری بکرێ بۆ توێژەری کۆمەڵایەتی هەتا لەنزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی قوتابی بێت ئەگەر بکرێ دەورەیەکی کوت بکرێ هەتا زیاتر ئاشنابکرێ بە زانیاری تەواو لەسەر ئەم فایرۆسەو هێور کردنەوەی قوتابی بۆ ئەوەی ترسەکەی بشکێنیت و بەئاسانی لەسەر ی تێبپەڕێ، لەهەمانکات پێویستە بەڕێوەبەر و مامۆستاکانە کە کەشوهەوایەکی یەوتۆ دروست بکەن کە خوێندکارەکان بە خۆشیەکی زۆرەوە ڕوو لە خوێند و قوتابخانەکانیان بکەن پێویستە لەکاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانە ئامادەکاری بکرێ بۆ پاک ڕاگرتن و ڕێنماییە تەندروستیەکانو بۆ سەلامەتی قوتابیان و خێزانەکانیان و کۆمەڵگاش خۆش بەختانە بەهۆی هەواڵی گەرمی ڕۆژانە لە ڕاگەیانو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەموو لایەنەکان تەواوی ڕێنماییەکان دەزانن و پێویستە بگیرێتە بەر ئەوەی پێویستە بکرێ بەشێوەیەکی وانەبێت تۆقاندن لەلای قوتابیان دروست بکات بۆ ئەم کارەش پێویستە خێزانەکانیش هاوکاربن لەگەڵ ستافی قوتابخانە چونکە بۆ ئەم کاتە زۆر هەستیارەو پێویستە زۆر گەورە نەکرێ لەسەر قوتابی، لەلایەکی تر دەنگۆی قوتابخانەی ماڵەوە واتە ئۆن لاین هەیە بۆ قوتابی من ئەمەم زۆر پێ خراپە چونکە پار بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە نەچوو واتە بە بۆ چونی من و زۆرێک لەهاوڕێ و هاوپیشەکانم هەرچەندە قوتابی ماوەک لەقوتابخانەبوو لەپاشان دەرگای قوتابخانەکان داخرا و ڕێگای قوتابخانەی ئۆن لاین گیرایە بەر بەڵام لەزۆر شوێن بەو شێوەیە پێشوازی لێنەکرا هەتا بتوانین بۆدۆخی ئێستا بەجێگرەوەی دابنێن چونکە ئاستی ڕۆشنبیی و هاوکاری خێزانەکان بەو شێوەیە نیە هەتا بتوانرێ پشتی پێ ببەسترێ لەلایەکی تریشەوە ئارەزوی خوێندن لەقوتابی ناهێڵێت چونکە بە گەورەیی سەیری پڕۆسەکە ناکرێ، بڕیارێکی هەڵەیە باجەکەی زۆر قورس دەبێت چونکە سیستەمی ئەلەکترۆنی چێگرەوەیەکی باش دانانرێ بۆ خوێندن نیوەی کۆمەڵگا بەفری لەخەتە لەپاشان زۆر بەی خێزانەکان توانای دانانی ئەنتەرنێتو پێویستیەکانیان نیە شتێکیتر کەوا زۆر گرنگە گوندەکانو کۆمەڵگا دورەکان بێبەری دەبن لەخوێندن چونکە ئەنتەرنێتیان نیە وە ئەگەر هەشبێت وەک پێویستنیە، ئەم تاقی کردنەوە پار جێبەجێ کرا بۆ خوێندن ئەی بۆچی حساب کردنی وەرزی یەکەم بۆ هەردوو وەرز کرا ئایە ئەگەر ئەوەندە سودی هەبوو بۆچی قوتابی وەرزی دووەم بێبەش کرا بەبۆچونی من ئەگەر بەم ڕێگایە دەوام بکرێ نەکرێ باشترە .

*پەروەردەی دەشتی هەولێر مامۆستای کۆمەڵایەتی

-hawler.in
AM:05:54:27/09/2020