درۆکردن چیە؟
لەیلا بەرزنجی
هۆکارەکانی یاخوت چی دەبێتە هۆی ئەوەی کەوا پەنا بۆ درۆکردن ببرێت لەلای مناڵ بەتایبەتی ؟ درۆکردن /بریتی یە لە وەسفێک لەشتێک یاخوت بارودۆخێک ناتوانرێ بوترێ سیفەتە چونکە لەگەڵ بونی مرۆڤ دانیە بگرە بەهۆی هەندێک هۆکاری تایبەتەوە تووشی دەبێت کەوا پێچەوانەی ڕاستی ڕوودانەکەیە کەواتە دەتوانین بڵێن درۆکردن کردارێکی وەرگیراوە زۆر بەی جار بگرە بەشێوەیەکی گشتی لەمنداڵدا ڕوو دەدات بۆ خۆدەرباز کردنی لەکارێک کە ئەنجامی داوە، لەهەمان کاتیشدا دەتوانین بڵێین دیاردەیەکی وەرگیراوە لەخێزاو ژینگەی کۆمەڵایەتی وەری گرتووە،ڕەنگ و ڕواژای مرۆڤ،واتە سیماو ڕەنگو ڕووی بۆماوەییە [وراپی]یەبەڵام هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی بەدەست هێنراوە لەپەروەردەی خێزان و کۆڵان و قوتابخانە واتە ڕەفتارەکانی مرۆڤ مادام وەرگیراوە دە توانرێت لەنەرێنیەوە بۆ ئەرێنی لەژێرکاریگەری پەروەردەی تەندروست گۆرانکاری و وەرچەرخانی تێدا بەدیبهێنریت .بەڵام هەروەکو ئاماژەمانپێدا ڕەنگو ڕواژا کەبۆماوەییە ناتوانرێت بگۆڕدرێت. ئەو هۆکارانەچین کەوا منداڵ پەنا بۆ درۆ کردن دەبات؟ وەک دەبینین لە کۆمەڵگەی کوردەواری و لە ناو زۆربەی خێزانەکان بۆ ڕازی کردنی مناڵەکانیان پەنا بۆ درۆ کردن دەبەن بە درۆی سپی ناوزەندی دەکەن لە کاتێک ئەمە دەرچەیەکەو هەنگاوێکی سەرەتاییە هەتا منداڵ لە درۆکردن و شێوازەکانی تری درۆ کردن ڕابێت بە بێ ئەوەی دای باب و خوشک و براکان هەستی پێ بکەن مناڵە پچوکەکان پەلکێش دەکەن بۆ ئەم دیاردەیە لەئاکاما دەبێتە خوو چارە سەرکردنی زۆر زەحمەتو ئەستەنگ دەبێت، لێرەدا دەمەوێت تیشک بخەمە سەر جۆرەکانی درۆ کردن یاخوت هۆکارەکانی درۆکردن چونکە کۆمەڵێک هۆکار والەمنداڵ دەکات کەوا دەرگایەکی گەورەتر بەڕووی درۆکردندا بکاتەوە دەی کاتە بەشێک لەژیانی و بەردەوام دەبێت لەسەری وەک ئەم جۆرانەی خوارەوە.
جۆری یەکەم /درۆی خەیاڵی /ئەم جۆرەیان لەدنیای مناڵ پانتاییەکی فراوانی خەیاڵی داگیردەکات کەوا لەگەڵیا خۆی دەنوێنێ و خۆی دەکات بەبەشێک لێی و جێژێکی وای لێدەبینێ کەوا خۆی ئەکتەرێکی ناو چیرۆک و فلیمەکانە کەوا زۆر دوورە لەوڕاستیەی کەتیایدا دەژی بۆیە دەبێت هەمیشە مناڵ ڕابهێنین لەسەر ئەو کارو ویاریانەی کە بەرجەستەن و چێژو خۆشی دەروونیو جەستەی دەبەخشن بەمناڵ،
جۆری دووەم /درۆی تێکەڵکردن /ئەم جۆرەشیان لەقوناغی دوومی منداڵدا ڕوودەدات کە کە زانا جان پیاجی بەو قوناغەدەڵێت قوناغی پێش پرۆسە مەنتقیەکان کەتەمەنی منداڵ لەنێوان (۲-۷) ساڵ دایە هاوشێوەی یەکەمە وە منداڵ ناتوانێت جیاکاری بکات لەنیوان ڕاستی وخەیاڵ وخەونەکانی وەهەروەها حەزوو خولیاو ئارەزووەکانی وە تێکەڵی دەکات زۆری قسەکانی دورن لەو ڕاستییەی کە تیایدا دەژی بەم هۆیەش پەنا دەباتە بەردرۆکردن خۆشی بەشێک دەبێت لە درۆکە .
جۆری سێیەم /درۆی پارێزگاری کردن لەخود / ئەم جۆرەیان بە بەربڵاوترین جۆری درۆ دادەنرێ بەتایبەتی لەکۆمەڵگای کوردەواریدا لەناومناڵان چونکە زۆرجار منداڵ بۆ پارێزگاری کردن لەخوودی خۆی پەنا بۆ درۆ کردن دەبات بۆ دەربازبوون لەوسزایەی لەئاکامی کارێک ئەنجامی داوە یاخوت زەرەرێک کەداویەتی یاخوت شتێکی شکاندبێت چونکە ئەگەرهاتوو ڕاستی وت ئەوا سزاو ئازارێکی چاوەڕوان کراو ڕووبەڕووی دەبێتەوە هەندێک جار منداڵ ڕاستیش دەڵێت لەپاشان هۆکاری ڕاست وتنەکەی لێدان دەخوات ئەمەش هۆکارا بۆئەوەی جارێکیتر ڕاستی نەڵێت هەتاوەکوو لەسزادان دوربێت.
جۆری چوارەم /درۆی تۆڵەسەندنەوە /هەندێکجار منداڵ درۆ بەکاردەهێنێ بۆ تۆڵە سەندنەوە وەک چەکێک بەکاری دەهێنێت ئەمەش کاتێک ڕوودەدات مناڵ هەست بکات بەیەکسانی مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت لەماڵ یان لەقوتابخانە پەنا بۆ ئەم جۆرە درۆیە دەبات هەتا کەسی بەرامبەری سزابدرێ جا خوشکو برای بێت یان هاوڕێی قوتابخانەی بێت هەستی ئازاردانی لایەنی بەرامبەر لەناخیا چەکەرەدەکاتو بۆ ئارام کردنەوەیدەرونی خۆی پەنا بۆ ئەم کارە دەبات.د
جۆری پێنجەم /درۆی لاسای کردنەوە /کاتێک مناڵ دەبینێت گەورەکان درۆدەکەنوو بەبێ گوێدانەئەوەی کە مناڵەکانیان لەنزیکیاننو کاریگەری لەسەر ئەوان دەبێت چونکە زۆر جار گەورەکان بەدرۆی سپی ناوی دەبەن گوایە بۆ کارێکی خێر یاخوت بۆ خۆدەربازکردنیان ئەنجامی دەدان بۆ نموونە کاتێک میوانێک بەتمایە ڕوبکاتە ماڵیانو کارێکی هەیە یاخوت بۆ میوانداریە، منداڵەکە دەبینێت داکو بابەکە هەرکامیان بێت دەڵێت لەماڵنین ڕەنگە خۆشیان ئامادە کردبێت بۆ دەرچوون بەڵا لەبەر ئەوە منداڵ ئەو سنوورە دەبینێت کەتێیدا دەژی لەگەڵ ئەو درۆیە ڕانایەت کە وا گەورەکان دەی کەن دەڵێن لەماڵ نین، لەکاتێکا لەماڵیشن بەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەمنداڵ بەرەو فێربوونی ڕاست نەوتن هەنگاو بنێت چونکە لەلایەنی بەرامبەر وەری دەگرێت لەپاشان بەتێپەڕبوونی کات لەسەر ڕاست نەووتن ڕادێتو بەلاوە کارکی ئاسایی دەبێت .
جۆری شەشەم /درۆی بانگەشەکردنم /ناودەبرێت چونکە منداڵ لەئاکامی هەست کردن بەکەمیو بێبەش بوون دروست دەبێت بەمەش وادەکات ئەوەی کەهەیەتی زیاد لەپێویست باسی بکاتو بۆ ڕاکێشانی سۆزو خۆشەویستی چواردەوری خۆدەرباس کردن لەکارێک کە پێی سپێردراوە چونکە زۆر جار منداڵ بانگەشە بۆ خۆی دەکات کەوانەخۆشەو سۆزو خۆشەویستی دەوروبەری بۆخۆی ڕادەکێشێت لەوکاتەدا کەگرنگی دانی دەوروبەری دەبینێت زیادەڕەوی دەکات لەنەخۆشیەکەی و زیاتر هۆگری درۆکردن دەبێت .
جۆری حەوتەم /سەرقاڵی خێزانو گرنگی نەدان بە منداڵ
لەکاتی هاتنەئارای منداڵی پاش ئەگەر هاتوو جیاوازی تەمەنیان زۆر کەم بێت وە بینینی منداڵ و پشتگوێ خستنی و دەرنەخستنی سۆزو خۆشەویستی بۆی وجیاوازی کردن لە نێوان منداڵ چونکە ئەو واتێدەگات کە چیتر ئەو گرنگ نیە لەلاتان بەتایبەتی لەکۆمەڵگای کوردەواری لەکاتی هاتنی ئەندامی تازەی ناوخێزان هەرزوو منداڵی پێش ئەو فەرامۆش دەکەنو دەوترێ هەوێی بەسەرهاتوە ئەمەش لەلای منداڵ کەڵەکە دەبێتو واهەست دەکات کەوا شوێنی خۆشەویستی ئەو کەسێکی نوێی بۆ هاتوەو ئیتر ئەو خۆشەویست نیە ئەم هۆکارەش والەمنداڵ دەکات کەوا هەنگاو بنێت بۆ خۆخۆشەویست نیە ئەم هۆکارەش والەمنداڵ دەکات کەوا هەنگاو بنێت بۆ خۆدەرستن و جۆرەکانی درۆکردن هەتا ئەو باوەڕەی لادروست دەبێت کەوا کەسێکی گرنگە دوردەکەوێتەوە لەڕاست نەووتنو پەنادەباتە بەر کام جۆری درۆ زیاتر سودی پێ دەگەیەنێت، .
جۆری کۆتای هەشتەم /تەواوگەشەنەکردنی ژیری منداڵ /ئەم جۆرەش کاتێک دروست دەبێت کەمنداڵ توانای هاتنەوەیادی بابەتەکەی نیە کەدەی گێڕێیتەوە وە هەرئەمەش هۆکاردەبێت لە خستنەسەری بابەتەکە یاخوت لابردنی گێڕانەوەکەی وە دروست بوونی هەنگاوی ناڕاست و ڕاهێنانی منداڵ لە سەر درۆکردن، هەنگاو نانی منداڵ بۆ ڕاست نەوتن وەک لەسەرەتاوە ئاماژەم پێداوە بۆ ڕێگرتن و هەنگاونان کاتێک دروست دەبێت کەوا هەموو ئەو هۆکارانەی خێزان هەموو ئەم جۆرو خاڵانەی باسمان کردن هۆکارە بۆ هەنگاونانی منداڵ، بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە نادروستە پێویستە شوێنو هۆکارەکانی دیاری بکرێ وە هەروەها هۆشیاری خێزان لەسەر درۆنەکردن لە بەردەمی منداڵ ئەگەر هاتوو بۆ کارێکی باشیش بێت چونکە منداڵ ئەوەی دەیبینێ ئەوە بەڕاست دەزانێ ئەو نازانێت هۆکاری چیە؟ کەوا گەورەکان درۆ دەکەن وەلەگەڵ ئەوەشدا لە قوتابخانە ڕێگا و چارەسەر گونجاو بگیرێتەبەر بۆ ڕاهێنانی قوتابیان لەسەر ڕاست وتنو پاداشت کردنی قوتابی بەگوێرەی کارەکە لەکاتێک ئەگەر هاتوو ڕاستی وت سزانەدرێ چونکە ئەمەوادەکات لە قوتابی هەمیشە گومانی هەبێت لە ڕاست وتنو بەرپەرچ دانەوەی کەسی بەرامبەر وە لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت مامۆستایان هەمیشە لەهەوڵی دەرخستنی سیفەتو کارە جوانەکانی کەسی ڕاست گۆ خۆشەویستی ناوکۆمەڵگاوقوتابخانەوخێزان دەبێت بەشێوەی چیرۆکو ئامۆژگاری دوور لە ترس و تۆقان.
* مامۆستا لە ئاشتی سیتی دوو. پەروەردەی سنووری دەشتی هەولێر
سایتی ههولێر