ئۆنلاین مییدیا چییە؟ كێمیدیای لە سلێمانی هەتیو خست؟
كوردستان ئه‌حمه‌د
لە باشوری كوردستان میدیا لە هەموو ئاستەكان ولە سەر ئاستی حزبەكان خەریكە بەرادەی ژمارەی كادر و كارمەند و بارەگا حزبیەكان زۆر دەبێت و هەریەكەو لە جۆر و شێوەی تایبەتی خۆیان بۆ میدیا تاودەدەن، ئەوەش دوو زیانی گەورە و دوو سودی باشی هەیە  لەگەڵ ئەوەی دەروازەیەكە بۆ سەرقاڵكردنی خەڵكی و بەهەدردانی پارەی خەیاڵی دەلاقەیەكی باشیشە بۆ سپیكردنەوەی رووی حزب و هەروەها هەلی كاری باشیشی بۆ ژمارەیەكی زۆر گەنج  رەخساندووە.


ئەمە شیكاریەكە دەربارەی میدیا لە هەرێمی كوردستان و هەروەها هۆكاری زۆری ژمارەكانیان و چۆنیەتی میداكان و هەروەها خەرجی دارای و كەوتن و سەركەوتنی بەشێك لە میداكان و هۆكاری ئەو دوو ریتمەی كە میدیا لە هەرێمی كوردستاندا تێی كەوتووە
میدیا چییە ئەوە ئەو پرسیارەیە كە هەموومان لە خۆمانی  دەكەین و كەسیش نە ئەكادیمیە زانیستیەكانی زانكۆكان نە ئۆرگانە پەخشكەرە میدیایەكانی حزب وەڵامێكی گونجاوی داوینەتەوە و نازانین چۆن رووبەرووی وەڵامێكی دروستی بدەینەوە وهەمبانەی كوردیش زۆر لاوازە لە زانیاری تەواو لەو بوارەوە.


ئیستا هەرێمی كوردستان بوە بە ناوەندێك بۆ دروستكردن و پەرەپێدانی میدیای جیهانی و ناوخۆیی ئەوەش وایكردووە كە زۆریك لە خەڵك و هاوڵاتیان نەتوانن رووبەرووی ئەو هەموو میدیایە بوەستن و بە ئەستەم میدیای نیشتیمانی و هەواڵی دروست و هەواڵی ناراست لەیەكتر جییا بكەنەوە.


میدیا لە جیهاندا ئاستیكی باڵای برییوە. ئەگەر جاران لە ریگەی رادییۆیەك یاخود تیڤیەكی حزبی یان حوكومەتییەوە زۆر بەقورسی هەواڵێكت دەستدەكەوت، لەراستیدا لە ئیستادا  هەواڵی هەموو جیهان لە رێگەی موبایلەكەتەوە دێتە گیرفانت بە هەر جۆرو شێوەیەك خۆت بتەوێت دێتە بەردەست ئەوەش وایكردووە بەبەردەوام ئاگاداریی دۆخی جیهانبیت و بە ئەستەمیش بۆت دەردەگەوێت كە كام میدییا دەتوانێت ئەو هەواڵەت بەدروستی بداتێ.


وەرزی یەكەم
ئۆنلاین میدیا چییە
<ئاگاداربە جیهان بە راستەوخۆ تۆ دەبینێت<
لەدوو رووەوە میدیا لە هەرێمی كوردستاندا زۆر بەرو پێشەوە چووە لەرووی تەكنیكی كە توانیویەتی بەرەو ئاستی ستاندەریی جیهانی بروات و روو بكاتە ئاستیكی باڵایی نێودەوڵەتی و لە رووی ناوەرۆكەوە كە زۆر بەئاسانی دەتوانێت نیشانت بدات و پێت بڵێ چۆن ئەو رووداوە روویداوە 
 ئۆنلاین میدیا واتە میدیایەك كە بەبەردەوام بە راستەووخۆ لەرێگەی پەخشی راستەوخۆوە هەموو جیهانت بەشوەی راستەوخۆ بۆدەگوازێتەوە و جیهانت نیشاندەدات ئەوەش بۆ ئەوەیە تۆش وەك هەر كەسیێكی دیكە بە جیهان ئاشناو ئاشكرا بیت


ئەم جۆرە میدیایە لە جیهاندا گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ وێنە لە ئەمریكا گروپی كەناڵەكانی فۆكس بەبەردەوامی لە ئاستی ئەمریكادا روماڵی سەرجەم رووداوە سیاسی و ئابوری و تەنانەت كۆمەڵایەتی و ئەوانی دیكەش دەكات لە وڵاتانی ئەورپاش بەهەمان شێوە میدیا ی تایبەتی ئۆنلاینیان هەیە كە بەبەردەوام جیهان نیشانی وڵاتەكانی خۆیان دەدات وەك بی بی سی لە بەریتانیا و زێد لە ئەڵمانیا و كەناڵ 24ی ئیسرائیل و كەنالی فەرەنسا 24ی فەرەنساش بەهەمان شێوە بەشیێوەی ئۆنلاین جیهان نیشانی وڵاتەكەی خۆیاندەدەن


لە ناوەندە هەرەبی و وڵاتانی  عەرەبیشدا دامەزراوە ئۆنلاینە میدیایەكان زۆر زۆرن و لەهەرە بەهێزو باشترینەكانیان گروپی كەناڵەكانی جەزیرەو ئەل حەدەس و سكای نیوز و ئەو كەنالانەی دیكەیە كە پیێویست ناكا باس لە ئاراستەی سیاسییان بكەین


لەهەریێمی كوردستانیشدا میدیای ئۆنلاینمان زۆرە وەك گروپی كەناڵكانی دامەزراوەی میدیایی نالیا و تۆریی میدیایی رووداو شەبەكەی گشتی كەناڵی كوردستان 24 و ئەوانی دیكەش كە ئیێستا بەشێوەی ئۆنلاین روومالی رووداوە كۆمەڵایەتیەكان دەكەن  وەك گروپی كەناڵەكانی كورد ماكس و ئەوانی دیكەش 


ئۆنلاین میدیا پشت بەچی دەبەستێت؟
ئۆنلاین میدیا پشت بەدوو كۆڵەكەی سەرەكی دەبەستیێت  و چەندین بەشی دیكەشی هەیە كە زیاتر لاوەكین نەوەك بریتیبن لە پێگەی سەرەكی میدیای ئۆنلاین ئەوانیش بریتین لە
یەكەم: رووماڵ دووەم: شرۆڤە
یەكەم: رووماڵ گرنگترین بەشیی میدیای ئۆنلاینە كە زۆر زەروورە میدیا بەبەردەوام رووماڵ بكات و بەبەردەوام  ئەو بابەتانە شی بكاتەوە كەروودەدەن روویان داوە و هەنێك بابەتی پێشنیار كراو وەك هەڵبژاردن و هەر شتێكی تر 
ئۆنلاین میدیا پێویستی بە رووماڵە رووماڵیش پێویستی بە كۆمەڵێك شتی گرنگ هەیە وەك بێژەر و پێشكەشكاری پێشكەوتوو شارەزا بۆ ئەوەی بتوانێت بە تێروو تەسەلی ئەوەی هەیە بیڵێت 
هەروەها پەیامنێرێكی سەركەوتوش كە بتوانێت پەیامەكانی  كاتی رووداوەكە وەك خۆی لە كاتی خۆی و وشێتی خۆی بگوازێتەوە بۆ وەرگر
وە یێویستە لەبەشی هەواڵدا بەتەواوەتی زانیاری وگرافیك بخرێتە بەردەست ئەو كەناڵە تاوەك بینەر تێربكات لە زانیاریەكان ئەوەش بۆ ئەوەیە رووماڵەكە بەتەواوەتی بچێتە پێشەوە


دووەم/ شرۆڤە
شرۆڤە واتە شیكردنەوەی ئەوەی كەروو دەدات بە شێەویەكی ئەكادیمی پر لە زانیاری كە ئەویش پێویستی بە میوانی تایبەت و تایبەت هەیە كە بوتوانێت زانیاریەكان وەك خۆی لە ناوەندی رووداوەوە بۆ خەڵك شی بكاتەوە و ئەم شیكردنەوەیەش سێ شێوازە شێوازی یەكەم شیكردنەوەی راستەو خۆیە كە كەسایەتی پەیوەندی دار رووداوەكە شییدەكاتەوە كە چۆن روویداوە و كەی روویداوە


شرۆڤەی دووەمیش بریتیە لە شیكردنەوەی نیمچە دوور كە ئەوەش لە كاتی رووداوەكەدا دەكرێت و روووداوەكان شیدەكرێنەوە لەرێگەیە كەسانی شارەزاو پسپۆری بوارەكە بۆ ئەوەی بەجیهان بڵێن  كە رووداوەكە چییە و چۆنە وئەگەر ئەم رووداوانە بەردەوام ن چیدیكە روودەدات


شرۆڤەی سێەم وەك شرۆڤەی كۆی گشتی رووداوەكانە كە لە دووا كاتژمێرەكاندا دەكرێت ئەوەش بۆ ئەوەیەكە بەتەواوەتی و بەتیروو تەسەلەی بابەتەكە بۆ خەڵك شی بكرێتەوە و لەم شرۆڤەیەدا پشت بە كۆمەڵێك زانیاریی نوێ دەیەستێت بۆ ئەوەی جیهان لە دییوی پشتەوەی بابەتەكە تێبگەن


بەو شێوازە شرۆڤەو روماڵە لە تیڤیەكاندا دەوترێت میدیای ئۆنلاین كە شێكی زۆر لە میدیاكانی باشور پشتی پێدەبەستن و بەوردی نیشانی جیهانی دەدەن كە چیی دەگوزەرێ ئەوەش گرنگرتین شتی دونیایە 








وەرزی دووە
میدیای سلێمانی 
بەهەتیوی لەدایك بوو بەهەتیوی مرد
ناوچەی سەوز لە هەرێمی كوردستاندا مێژویەكی زۆر دێرینی لە پرسی راگەیاندن و كاریی میدیاییدا هەیە ئەوەش بەهۆی ئەو دەسەڵاتە سیاسی و سەربازیانەی كە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەی سەوزدا هەبووە بە ڵام ئەم میدیایە كە حوكم بەسەر ناوچەی سەوزدا دەكات هەرگیز نەیتوانیوە لە گەڵ نەوەی نوێیی میدیادا خۆیی بگونجێنێت لەبەر ئەوەی هەم عەقڵی پشت میدیاكە لاواز بووە هەمم ئەو پارەپێویستەی كە دەبوو دابنرێت بۆ میدیاكە دانەنراوە و وە ئەپدەیتی مەعلوماتی جیهانی بۆ ئەو پرسە نەكراوە


میدیای سلێمانی نەیتوانیوە لە ناوچەی سەوز بچێتە دەرەوە خۆئەگەر توانیبێتی بچێتە دەرەوەی ناوچەی سەوزیش نەچوەتە دەرەوەی هەرێنی كوردستان و نەیتوانیوە لەناوەندەكانی بریاردان لە جیهاندا نزیك ببێنووزو ئەوەش وایكردووە هە بەهەتیوی بمێنێتەوە و هەر بە هەتیویش بمرێت كە ئەو ئەخۆشییە ئیستا بەشێك بە میدیاكانی لە  ناوچەی سەوز مراند و بەشێكی تر لەمیدیاكانی ئیفلیج كردووە كە نایەڵێت لە بیناكەی خۆشی بچێتە دەرەوە؟


ئییستا خەریكە لە هەرێمی سەوز هەندێك میدیا سەوز دەبێت و گەشەدەكات ئەوەش وایكردووە كە خەڵك هەرێمی سەوز هیوایەكی گەورەیان هەبێت بەڵام لەراستیدا مادام هەمان بیركردنەوە ئەوە بەرێوە دەبەن پێناچێت بتوانێت بچێتە قۆناغی ئۆنلاین میدیاوە چونكە ئەم موئەسەسەیە هەم ئەقڵی ئەوێت و هەم پارە؟


وەرزی سێیەم
عەقڵ و پارەو میدیا


سێ توخمی سەرەكی كاریی میدیاین  ئەگەر لەراستیدا هەر لایەك بیەوێت میدیایەكی سەركەوتوو پێشكەوتوی هەبێت بۆ ئەوەی ركابەرایەتی میدیا جیهانی  و ناوخۆیەكانی پێبكات بێگومان دەبێت پارەیەكی خەیاڵی لەو میدیایەدا سەرفبكات ئەویش بۆ ئەوەیە كە میدیاكە بتوانێت خۆیی دووبارە پارە پەیدا بكاتەوە چونكە لە رێگەی بەرزی كوالیتیەكەوە پارەیەكی خەیاڵی وەردەگرێ




لە راستیدا هەر پارە بۆ دروستكردنی میدیا گرنگ نییە بەڵكو  لە پارەگرنگتر ئەوەی تۆعەقڵێكی باشی مۆدێرنت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت میدیایەكی باشی پێوە بەرێوە بەریت و بەبەردەوام ئەمە بۆ وەرگر و خاوەنەكەشی ئەپدەیت بكاتەوە خۆ ئەگەر ئەمە نەبێت لە راستیدا هیچ میدیایەك ناتوانێت لە دایك ببێت و گەورە ببێت و تۆو بچێنێت 

AM:02:48:02/10/2019