میدیا به ده‌نگ و ڕه‌نگی مێ
كۆسار كەریم ڕۆژ
راگه‌یاندن یه‌كێكه له‌و ئامرازه سه‌ره‌كییانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه له‌و گۆڕانكارییانه‌ی دێنه ئاراوه ئاراسته ده‌كات، له‌و نێوه‌نده‌شدا پرسی ئافره‌ت یه‌كێكه له دۆزه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه ڕاگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گۆڕانكاری له هزر و دیده جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ژنان له گشت بواره‌كانی ژیاندا، بۆ گه‌یشتن به یه‌كسانی و به‌شداربوون له بڕیاردان و موماره‌سه‌كردنی سیاسه‌تی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی له پرسه هه‌ستیاره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه و به‌رزنرخاندنی ڕۆڵی ئافره‌ت، به‌تایبه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری، ئه‌مه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له گۆڕانكارییه خێرا و به‌رده‌وامه‌كان، به‌ڵام بنه‌مای بابه‌ته‌كه به‌شداریكردنی ئافره‌تان و ده‌نگ و ڕه‌نگ و هزر و خامه‌یانه له‌ناو میدیادا. هه‌ندێك جار ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ژنان له ڕاگه‌یاندندا، ڕاپۆرتێك یا بابه‌تێك بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه زیاتر وه‌كوو كاڵایه‌ك و به‌كارهێنانیان له ریكلام و كلیپ و... هتد باس له ڕه‌گه‌زی مێ ده‌كرێت، به‌ڵام زۆر كه‌من ئه‌و ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وانه‌ی، ده‌رباره‌ی كاركردنی ئافره‌تان له بواری ڕاگه‌یاندندا وه‌كوو ڕووه‌یه‌كی میدیایی، یا له ناوه‌نده‌كانی كارگێڕی و بڕیاردان، یان ئه‌وانه‌ی له‌پشت كامێران و كارمه‌ندی ته‌كنیكی و دیزاین و... هتد.
ئاشكرایه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن به هه‌موو جۆره‌كانی بینیراو و بیستراو و خوێندراوەوە، تا ده‌گاته پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كان و به سینه‌ماشه‌وه، له كۆنترۆڵی پیاواندایه، ئه‌گه‌رچی ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی به‌شداریی كچان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ده‌بینین و سه‌دا و ده‌نگیان له ڕادیۆدا ده‌بیستین و ژماره‌یه‌كیش نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ناو و ناوبانگیان له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووەته‌وه، كه بوونی ئافره‌تان ته‌نیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه و له پێگه باڵا ئیدارییه‌كاندا وه‌ك تاكێكی خاوه‌ن بڕیار زۆر لاوازه و جێگای ئاماژه‌پێدان نییه، هۆكاری ئه‌م لاوازییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ مه‌سه‌له عه‌شایری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه، كه ئافره‌تان خۆشیان كه‌مته‌رخه‌من! ئه‌م بۆچوونه ڕاسته، بۆچی؟ له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستادا وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه به‌ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، كه تاكه ده‌زگایه‌كی فه‌رمییه بۆ داكۆكیكردن و پێشخستنی تواناكانی میدیاكاران و هونه‌رمه‌ندان و پێگه‌یاندنی گه‌نجان و ...هتد، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، پێگه‌ی ئافره‌ت له‌نێو ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌كوێدایه؟! بێ گومان له هیچ پۆستێكی باڵای وه‌زاره‌تدا بوونیان نییه! هه‌روه‌ها له‌نێو پارته سیاسییه‌كانی كوردستاندا ئۆرگانێكی تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندن هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی كارای ئافره‌تمان هه‌یه له‌و مه‌كته‌بانه‌دا، به‌ڵام به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌ئه‌ستۆدا نییه، وه‌ك به‌رپرسی گۆڤارێك یا ڕۆژنامه‌یه‌ك یا هه‌ر ده‌زگایه‌كی تر، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ئاسته‌نگه سه‌ره‌كییانه‌ی، كه ئافره‌ت بۆ به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر له بواری ڕاگه‌یاندندا بێ هیوا ده‌كات، كاتێك ده‌بینێت پێگه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه و گرنگی به تواناكانی نادرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه (ئاسنی سارد بكوتێت).
خۆ ئه‌گه‌ر به‌دواداچوونێك له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرام و هه‌واڵانه بكه‌ین، كه ئافره‌تان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، پڕبینه‌رترن و گوێگریان زیاتره، ئه‌گه‌ر تێبینیی ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به خامه‌ی ژنان نووسرابێت، كه زۆرترین ڕه‌خنه‌شی تێدابێت، به‌ڵام نیگه‌رانی و هه‌ڵچوونی ده‌روونی له‌نێو هاووڵاتییان دروست ناكات، ده‌كرێت بڵێین، هه‌میشه جیاوازییه‌كی فكری و پیشاندان و نماییشكردن به كاری میدیایی ژنان و پیاواندا بەڕوونی دیاره، چونكه سروشتی دروستبوونی ئافره‌ت هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه وا بووه، كه هه‌ر رووداوێك، یا توندوتیژییه‌ك هه‌بووبێت، هه‌میشه ژن له‌و نێوه‌نده‌دا كاراكته‌ری نه‌رم و نیانی و ئاشتی بووه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م هه‌له و بوونی ئه‌م توانایانه بقۆسترێته‌وه و له ئامانج و ستراتیژی ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا خاڵێكی تایبه‌تی په‌یوه‌ندیدار بێت به (تێكه‌ڵكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و به‌رهه‌می بیری ئافره‌ت) به‌م شێوه‌یه:
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی راگه‌یاندنكاران، ده‌رباره‌ی پرس و مافه‌كانی ئافره‌تان، ڕێگه‌دان به كچانی میدیاكار بۆ كاركردن له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌بێ جیاكاری.
- دڵنیابوونه‌وه له توانای هزری و پرۆفیشناڵیی پیشه‌گه‌ری ته‌نیا ڕوانین نه‌بێت له ڕووكه‌ش و ڕواڵه‌ت.
- هاندانی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ ئافره‌تانی میدیاكار، پێشخستنی تواناكانیان به ڕاهێنان و شیاندنی پیشه‌یی.
- نوێكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی و په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌كانی ناوخۆی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی وێنایه‌كی بابه‌تییانه و هاوسه‌نگییانه‌ی ئافره‌تان، پێدانی ده‌رفه‌ت به موماره‌سه‌كردن و به‌كارخستنی و تواناكانیان له پله باڵاكانی ده‌زگاكاندا.
باس‌نیوز