کەناڵی KNN و کــارمەندەکانی
فه‌ره‌یدون كونجرینی

کەی ئێن نێن" مێدیایەکی سەرکەوتو پڕپڕۆژەو خزمەتگوزاری بوو" بەئاگا لە بارودۆخی جیهان و گواستنەوەی ڕاستیەکان بەدیوێکی ئاوێنەیی ژێرخانی ئابوریی" ئاستی هەژاری ئاشکراکرد، بەدواداچونی کردوە لە سامانی سروشتی و کشتوکاڵ و پیشەسازی و کارگەکان و داهاتی ناچەکەو بەهەدەردانیان" کاریگەری بێوێنەی هەبوە لەکۆکردنەوەی ڕۆشنبیران و ئاستی خوێندنەوەو نوسین" سیاسی و کۆمەڵایەتی بەگشتی" لەناو ئەم مێدیایەدا خەڵکانێکی زۆر دڵسۆز و بەهەڵوێست و خۆبەخش دەوریان دەبینی کە بە نرخێکی کەمتر لە کارمەندی مێدیاکانی پارتی و یەکێتی کاریاندەکرد و ئامانجیان سەرخستنی پڕۆژەو ئەو کارگوزارییانەبوو کە لە مێدیاکەیانەوە بڵاودەکرایەوە تا ئابوری ناوچەکە خۆگیربێت و مافی تاك بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی" هەمو دانیشتوانی باشور و ڕەوەندی کوردی بەئاگان لە دڵسۆزی و خەمخۆریان" هەمو ئەوانەی لەماوەی یەک لەدوای یەکی قۆناغەکان لە سایت و مێدیای KNN کاریانکردوە سودیان وەرگرتوە و ئێستا لە سایت و ڕۆژنامەو مێدیای حزبەکان دەردەکەون" هەمو ئەوانەی پشتیوانیKNN یانکرد بە گوتارو وتار " سەدان نوسەرو خەڵکی ڕۆشنبیری دروستکردو ئاستی خوێندەواری و خوێنەوەی گەشەپێداو خەڵکی پێ هۆشیارکردەوە.


کەی ئێن نێن" یەکەم کەناڵی کوردیە کە پەخشی ئازادی کرد" ئامانج بوو بیری فراوانی خەڵكی ڕۆشنبیر بگەیەنێت و جیلی بێ ئاگا هۆشیاربکرێتەوە کاریگەری سیاسی کردە سەر بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی کە دەسەڵاتی ناتەندروستیان لە لوتکەدابوو" KNN لەگەڵ یەکەم پەخشی سەتەلایتی تەوژمی گەندەڵی و ناعەدالەتی ڕاگرت، کە بونی هەبوو لە حکومەتداو سڵی بە بەرپرسە حزبیەکان کرد، هەمو خەڵکی باشور و بینەری کەی ئێن ئێن بە ئاگان لە دڵسۆزی و خەمخۆریتان"، بانگێشتی هاوڵاتیانیکرد تا لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا ئازادانە خۆیان کاندید بکەن و دەموچاوەکان بگۆڕن و هەوڵی گۆڕینی سیستەمی سیاسی بدەن تاحکومەتێکی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست دامەزرێ" هەمو ئەوانەی لەم مێدیایه‌دا کاردەکەن سەدان نمونەیان لێدروستدەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە " KNN فێرگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی مێدیاکانی هەرێم بوە" هەمو ئەوانەی لەم مێدیایە کاریان کردوە و ڕۆیشتون!؟ بەسودوەرگرتن لە KNN توانیویانە لەناو ڕۆژنامەو سایت و مێدیا حزبیەکان پێگەی باش بەدەستبێنن".


پارتی و یەکێتی چەندین مێدیایان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان هێنایە کایەیی سیاسی و سەدان بەرنامەی دوبلاژکراو بابەتی جۆراوجۆر کە بونەتە کۆسپ خستنە بەر KNN تا ڕێگیری بکەن لە پێشخستن و بەرەوچونی ئاستی شارستانی و سیاسی و کۆمەڵایەتی،...)...


دەنگێك بوە ڕەنگێك" پەیام و زەنگێکی ڕۆشنگەری بوو بۆ گەلی کورد بەتایبەت باشوری کوردستان " KNN ڕەنگێک بوو هەموو ڕەنگەکانی لەخۆیدا کۆکردبویەوە" هەرئەوەیش وای لەمن کرد لەماوەی کاری مێدیایی لە تەواوی ئەڵمانیا ببمە خۆبەخشێکی پشتیوان" سەرکەوتوش بوو، ئامانجی خۆیی و هەموو هاوڕێیانی پێکا" مێدیایی KNN و کارمەندەکانی!؟ تەنها لە تەلارێکدا نابن " بەڵکو پرشنگدانەوەی دەبێتە دامەزراندنی چەندین کەناڵی هاوشێوەو هاتنە کایەیی خەڵکی زیاتر بۆ قۆناغەکانی داهاتو.




KNN
AM:04:02:08/10/2019