پرس‌و رۆڵی ژن له‌راگه‌یاندندا
شەدا بەشیر
سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی توندووتیژی دژ به‌ژنان‌و حاڵه‌ته قێزه‌ونه‌كانی لاقه‌كردن‌و كوشتن‌و سوتانی ژنان، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین رێكخراوی مافی مرۆڤ‌و مافه‌كانی ژنان، نه‌توانراوه وه‌ك‌و پێویست پرسی ژن له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه تاوتوێی بكرێت، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی پرسی ژنان نه‌بوه‌ته بابه‌تێك بۆ راگه‌یاندنه‌كان؟، بۆچی رۆڵی ژنان له‌كاری راگه‌یاندا وه‌ك‌و پێویست كارا نیه؟، بۆچی ژنانێكی راگه‌یاندنكار هه‌ن ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی توانا‌و لێهاتوین له‌م بواره‌دا، به‌ڵام له‌هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندا كار ناكه‌ن؟.
به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا كاتێك ژن بیه‌وێت جێگه ده‌ستی دیاربێت‌و به‌شداربێت له‌به‌ره‌وپێشچونی كۆمه‌ڵگه بكات، كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی دێته به‌رده‌م جا ئه‌و به‌ربه‌ستانه له‌سه‌ر ئاستی خێزان بن یان كۆمه‌ڵگا به‌گشتی، یان ده‌سه‌ڵات، راگه‌یاندنیش یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی ئه‌گه‌رچی ژن تێدا به‌شداره، به‌ڵام به‌شدارێكی كارانیه، بۆئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لێك هه‌ن، له‌گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ش، نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن، ئه‌و كه‌ناڵ‌و ده‌زگایانه‌شی كه‌ئێستا هه‌ن چ به‌ئاشكرا چ به‌نهێنی سه‌ر به‌پارت‌و لایه‌نێكی حزبین، كاتێكیش كه‌ناڵ‌و ده‌زگاكه حزبی بێت، ده‌بێت پێش هه‌رپرسێكی تر، پابه‌ند بێت به‌په‌یڕه‌وپرۆگرامی حزبه‌كه‌یه‌وه، حزبه‌كانیش به‌هۆی ململانێی سیاسی ده‌رفه‌تێكیان بۆ ژن نه‌هێشتوه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه باوه‌ڕنه‌بوونی كه‌سانی خاوه‌ن بڕیار به‌مافه‌كانی ژنان‌و مافی یه‌كسانی له‌ده‌زگاكاندا، ئه‌مه بۆخۆی هۆكارێكی گرنگ‌و هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له‌په‌راوێزخستنی ژنان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ‌و پێگه‌یانه له‌كاری راگه‌یاندندا.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌زگای راگه‌یاندن كه‌به‌گشتی دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991، زۆربه‌ی ده‌زگای میدیای حزبی بوون، له‌دۆخێكی سیاسی ناسه‌قامگیرو ناله‌باردا دروست بوون، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ژن له‌ناو ده‌زگاكاندا رۆڵێكی كارا‌و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌بێت، سه‌رجه‌می (بۆست‌و سه‌رۆك به‌ش‌و به‌رپرسی ژووره‌كانی هه‌واڵ‌و ....هتد) ده‌زگاكان لای پیاوان بوون‌و هه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی بڕیار بوون، رێگه به‌ژنان نه‌دراوه په‌ره به‌تواناكانیانی خۆیان بده‌ن‌و بێنه پێشه‌وه‌و رۆڵ‌و كاریگه‌ریان هه‌بێت. بۆیه به‌دیوێكی تر دروسته بوترێت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆیان هۆكارن بۆ به‌گرنگ نه‌زانینی پرسی ژن‌و نه‌ڕه‌خساندنی بوار تا ژنان بتوانن رۆڵی خۆیان ببینن، هه‌ر خۆشیان ده‌بنه به‌شێك له‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌كرێت، به‌ناشیرینكردنی وێنای ژن له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌و دراما‌و ریكلام‌و....، (استغلال)كردنی ژماره‌یه‌ك له‌بێژه‌ره‌كچه‌كان‌و پێشاندانیان وه‌ك(مۆدێل‌و نمایشكار)، نه‌ك وه‌ك راگه‌یاندنكار، له‌م رێگه‌یه‌وه وێنایه‌كی سلبی‌و لاوازی ژنانیان نیشانداوه، ئالێره‌دا ژنان خۆشیان كه‌مته‌رخه‌من، به‌وه‌ی وه‌ك ژن خۆیان نه‌سه‌لماندووه‌و هه‌ولێان نه‌داوه ئاستی رۆشنبیری‌و باكگراوندی فكری‌و مه‌عریفی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه.
كه‌مته‌رخه‌می راگه‌یاندن، وایكردووه كاریگه‌ری نه‌رێنیشی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، هه‌ندێكجار جۆرێك له‌هاندانی پێوه‌دیاره بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی توندووتیژی دژی ژنان، له‌رێگه‌ی په‌خشكردنی هه‌ندێك له(دراما، به‌رنامه‌كان)ه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیی نه‌دان به‌بابه‌ت‌و هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌پرسی ژن‌و سه‌یركردنیان وه‌ك بابه‌تی لاوه‌كی، ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێكیش بابه‌تێك یان زیاتری له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردبێت، بابه‌تێكی كرچ‌و كاڵ بووه‌و ته‌نها فۆكس كراوه‌ته‌وه سه‌ر رووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی سه‌رنج راكێشانی خوێنه‌ر، یاخود بینه‌ر، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆكاری كێشه‌كان‌و به‌زانیاری ناته‌واو ناڕاست ئاماژه به‌رووداوه‌كان كراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه‌راگه‌یاندنه‌كان كه‌مترین سبه‌یسیان به‌پرسی ژنان داوه، ئه‌ویش ته‌نها له‌رۆژه‌كانی (8)ی مارس‌و(25) نۆڤه‌مبه‌ره، ئه‌و سبه‌یسه‌ش وه‌ك‌و پێویست نه‌بووه‌و له‌ئاست داواكاری چالاكوانان‌و رێكخراوه‌كانی ژناندا نیه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاو مافی مرۆڤ‌و مافی ژنان پێویستی ده‌كرد به‌لانی كه‌مه‌وه هه‌ر كه‌ناڵه‌و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌و پرسه گرنگه هه‌بێت، چونكه به‌ته‌نیا پرسی ژن نیه، پرسی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و پرسی مرۆڤایه‌تیه.
media4