کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
نه‌خشه‌رێگای میدیای ئه‌مریكی بۆ روماڵی كۆرۆناڤایرۆس ، وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ میدیا كوردی
د.صادق حمه‌غریب سه‌رگه‌تی
له مێژودا كه‌م رووداو‌و گۆڕانكاری هه‌بوون كه هێنده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبێت. خاڵی كوێری میدیا بۆ روماڵی ئاسه‌وارو كاریگه‌ری و قوربانیه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌بوو له وڵاتێكه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه میدیا تیایدا ئازاد نیه‌و، رۆژنامه‌نووسه‌كان به مه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌موو شته‌كان ده‌پێون، ئه‌وه‌شی سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووی سزای سه‌خت ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ی له سه‌ره‌تاوه زانیاریان له‌سه‌ر مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه بڵاوكرده‌وه.
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی زانیاری راست و دروست له لایه‌ن حكمه‌ت و میدیای وڵاتی چینه‌وه جیهانی دووچاری ئاراسته‌و هه‌نگاونانی هه‌ڵه كرد بۆ رێگری كدن له بڵاوبوونه‌وه‌ی و هاوكاتیش پلانی میدیایی وڵاتانی شێواند بۆ چۆنیه‌تی روماڵكردن و هۆشیای و زانیاری به‌خشین له‌باره‌یه‌وه.
میدیای ئه‌مریكی چ رێكارێكی گرته‌به‌ر؟
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و به‌تایبه‌تیش له ئه‌مریكا، هه‌ر زوو میدیای ئه‌و وڵاته(نوسراو، بیستاو، بینراو)رێكاری تایبه‌تیان بۆ پاراستنی رۆژنامه‌نووسه‌كانیان و روماڵێكی وردی روداوه‌كه گرته‌به‌ر. به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری واشنتۆن پۆست(فرید ریان)، رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئاگادار كرده‌وه‌و هانیدان تا له رێگه‌ی دووره‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و به‌رده‌وام بن له روماڵی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڤایرۆسی كۆرۆناوه، راشیگه‌یاند كه رۆژنامه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له روماڵ سه‌ره‌ڕای سه‌ختی دۆخه‌كه‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسه‌كان.
سه‌رنووسه‌ری واشنتۆن پۆست ده‌ڵی"كه‌مكردنه‌وه یان نه‌هێشتنی هه‌ڵه‌كان كارێكی زۆر گرنگ و زیره‌كانه‌یه"، رایگه‌یاند كه رۆژنامه‌كه پلانێكی ئاماده‌كراوی هه‌یه‌و، ئاماده‌كاری ته‌واویان هه‌یه تا له به‌هۆی ته‌كنۆلۆجیاوه هه‌موو كارمه‌نده‌كانیان له رێگه‌ی دووره‌وه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت و كار‌و ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن، راشیگه‌یاند كه ژوری هه‌واڵ چۆڵ نابێت به‌ڵام ژماره‌ی نووسه‌رو كارمه‌نده‌كان تیایدا زۆر كه‌مده‌كرێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمز، به پێی نوسراوی فه‌رمی نووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ كاری رۆژنامه‌كه (نۆرمان بیرلستین)،گه‌شتی فڕۆكه‌وانی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد به بواردنی حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، ئه‌وه‌شی كه گه‌شت بكات ئه‌وه دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له ماڵه‌وه پێویسته پشوو بدات، له نوسراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك چیرۆكه هه‌واڵ به ته‌له‌فۆن ئه‌نجام نادرێن و پێویسته رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماده‌یی هه‌بێت له شوێنه‌كه‌داو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به گه‌شت كردن ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزیش كارمه‌ندوو رۆژنامه‌نووسه‌كانی له پێشنیازی كاركردن و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیانی له رێگه‌ی دووره‌وه ئاگادار كرده‌وه‌و زۆربه‌یان په‌سه‌ندیان كرد.
تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"وه‌ك تۆڕێكی هه‌واڵیی ته‌له‌فزیۆنی له نه‌خشه‌رێگای خۆیداو تا ئێستا كاردنی رێگای دووری بۆ رومالی هه‌واڵ و زانیاری تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای پێشنیاز نه‌كردووه، به‌ڵك و هه‌وڵی دابینكردنی پیداویستییه لۆجیستیه‌كانی بۆ كارمه‌نده‌كان و رۆژنامنووسه‌كانی داوه‌و، رێكاری پاك و خاوێنی كه‌ره‌سته‌كانی فراوانتر كردووه. هه‌رچی ئاژانسی"بلۆمبێرگ نیوز"ه، داوای له كارمه‌ندوو په‌یامنێره‌كانی كردووه كه له هه‌ردوو وڵاتی چین و كۆریای باشور‌و ئیتالیا‌و، هاوكات له واشنتۆن له ماڵه‌وه‌و به شێوه‌ی ئۆنلاین كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئاژانسی ئاسۆشیتد پریس كه یه‌كێكه له ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا وتی"كارمه‌نده‌كانمان دێن بۆسه‌ر كاره‌كانیان به‌ڵام به هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێكیاندا ده‌كرێت و به وردی چاودێری ته‌ندروستیان ده‌كرێت"، وته‌بێژی ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردووه‌ته‌وه كه رۆژنامه‌نووسه‌كانیان ناچن بۆ ئه‌و ماڵ و خه‌سته‌خانانه‌ی نه‌خۆشی و توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیدا بێت.
جیف زوكر(Jeff Zucker)، سه‌رۆكی هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی میدیایی(CNN)و(وۆرنه‌ر میدیا سپرۆتس)رایگه‌یاندووه كه"گه‌شتی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندان كاتێك ئه‌نجام ده‌درێت كه له‌راده‌به‌ده‌ر پێویست بێت، پێویسته كۆبوونه‌وه ناوخۆییه‌كان له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام بدرێن، یان ئه‌گه‌ر نه‌كرا ئه‌وا دوا بخرێن"وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ"هه‌ر فه‌رمانبه‌رو رۆژنامه‌نووسیك هه‌ست به نائارامی بكات له گه‌شته‌كه‌یدا، ئه‌وه ده‌توانێت ئه‌نجامی نه‌دات و، داوای لێناكرێت كه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات هه‌رچه‌ند كاره‌كه‌ش گرنگ و زه‌روری بێت". هه‌رچی تۆری میدیایی(CBS)ه، رێكاری هاوشێوه‌ی(CNN)ی گرتووه‌ته به‌رو هانی كارمه‌نده‌كانی ده‌دات تا له رێگه‌ی ئامڕازه ئه‌لیكترۆنیه‌كان و سۆشیال میدیاوه(به تایبه‌تی سكایب) كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن.
ئه‌گه‌رچی راگه‌یاندنی ئه‌مریكی زۆر به گرنگیه‌وه روماڵی هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌كات، به ڵام كۆشكی سپی له جۆری روماڵه‌كه زۆر نیگه‌رانه‌و، پێی وایه زیاد له قه‌باره‌ی خۆی بابه‌ته‌كه‌ی گه‌وره كردووه دژی سه‌رۆك ترامپ.
میدیای كوردی ده‌توانێت كه‌ڵك له نه‌خشه‌رێگای شێوازی كاركردنی میدیای ئه‌مریك وه‌ربگرێت بۆ چۆنیه‌تی رومالی كۆرۆنا ڤایرۆس له هه‌ریمی كوردستان له‌لایه‌ك و، سه‌لامه‌تی پاراستنی گیانی كارمه‌ندو رۆژنامه‌نووسه‌كانی له‌لایه‌كی تره‌وه. پێویسته رۆژنامه‌نووسانی كورد په‌ند له هه‌ڵه‌كانی روماڵی جه‌نگی دژی داعش وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكار بن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی كرۆنا ڤایرۆسدا، نه‌ك ئاڵۆزكردن و په‌ره‌سه‌ندنی.
AM:05:48:25/03/2020
گەلەری
پەرستگەیەکی 700 ساڵیی جووەکان لە ئاکرێ
به‌وێنه: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی لە هەرێمی کوردستان
وتار
سەربەست نەجمەدین
حەیایان بە زیرەکی دەستکردەوە نەهێشت!
رەحمان غەریب
هاوڵاتی لەكام دۆڵ و ئارامی لەكام خەرەند؟
ژمارە:19
بەروار:1-7-2025
ئەرشیف
هاوکاران