گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌مڕۆ شۆڕشی نوێی ته‌كنۆلۆجیا، زانیاری و پێوه‌ندییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆی له ئینته‌رنێت و ئامێره‌كانی پێوه‌ندیكردندا ده‌بینێته‌وه، له ناو كۆمه‌ڵگا و له ژیانی تاكه‌كاندا ڕۆڵێكی گه‌وره و گرنگ ده‌گێڕن. ئه‌م ئامێرانه بوونه‌ته هۆكارێك بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكات ئامرازێكن بۆ به‌سه‌ربردنی كات، وه‌ك چۆن ده‌كرێت میكانیزمێك بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری.
ته‌كنۆلۆجیای نوێ توانیویه‌تی جێپه‌نجه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیان دابنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وایكردووه ڕاپه‌ڕاندنی به‌شێك له كاروباره‌كانمان ئاسانتر بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا لێك دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی دروست كردووه، ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت له نێوان ئه‌ندامانی خێزانه‌كاندا. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج له شێوازی ژیانی ناو خێزانه‌كان بده‌ین، ده‌بینین هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی خێزان ئامێرێكی ته‌له‌فۆنی به ده‌سته‌وه‌یه و له دنیایه‌كی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و سه‌رقاڵی دنیای مه‌جازی خۆیه‌تی.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا گه‌وره‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بینین منداڵه‌كانیش هاوشێوه‌ی گه‌وره‌كان به ئامێرێكی زیره‌كه‌وه سه‌رقاڵ كراون. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش شتێكی سانا و ئاسایی نییه، چونكه شێوازه دروست و سروشتییه‌كه بریتییه له دانیشتنی ئه‌ندامانی خێزان له ده‌وروبه‌ری یه‌كتر، به‌سه‌ربردنی كات و باسكردنی هه‌ندێ بابه‌تی رۆژانه و یاریكردنه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه: ده‌بینین كه منداڵه‌كان زیاتر له دایك و باوكیان، پێوه‌ست بوون به ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه؛ ده‌بینین كه ئێسته منداڵه‌كانمان له خۆمان شاره‌زایانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامێرانه‌دا ده‌كه‌ن و له كاروباری سۆفتوێردا شاره‌زاترن.
زۆرینه‌ی توێژینه زانستییه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌كادیمیای ته‌ندروستیی ئه‌مه‌ریكی، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه منداڵی تازه له‌دایكبوو تا ته‌مه‌نی دوو ساڵ، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێپێدراو نییه بۆ سه‌یركردنی هه‌ر جۆرێك له‌و ئامێره نوێیانه‌دا. منداڵان له نێوان ٣-٥ ساڵاندا ته‌نیا ده‌توانن ڕۆژانه یه‌ك سه‌عات ئایپاد و ئامێری مۆبایلی زیره‌ك به‌كار بهێنن. ئه‌وانه‌شی كه ته‌مه‌نیان له نێوان ٦-١٣ ساڵدایه ده‌توانن ڕۆژانه دوو سه‌عات ئه‌م ئامێرانه به‌كار بێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینین كه منداڵان زۆر زیاتر له‌م كاته رێ‌یان پێدراوه ئامێره‌كان به‌كار ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێكه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی خراپ له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه و تا ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ری ده‌بێت.
به‌كارهێنانی ئامێری زیره‌ك و یاریی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن منداڵه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر:
-مێشكی منداڵ و ده‌شبێته هۆی ته‌مبه‌ڵی و دواكه‌وتنی كاركردنی خانه‌كانی مێشك.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رنجی منداڵ، چونكه منداڵ ده‌به‌سترێته‌وه به یه‌ك شاشه‌وه و كه‌متر سه‌رنجی ده‌بێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ریدا هه‌ن یان ڕوو ده‌ده‌ن.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوو و ئیشتیهای خواردن.
-بێ تاقه‌تی و كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه كه له كۆتادا له‌وانه‌یه ببێته هۆی كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی بۆ منداڵ.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌و؛ منداڵ بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه له سه‌عات و كاتی خه‌ویان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاته‌كانی خه‌وی ڕێك نه‌بێ.
- هۆكارێكه بۆ جۆرێك له گۆشه‌گیری؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ زیاتر حه‌ز به‌و جۆره ئامێر و یارییانه ده‌كات و له دواییدا وای لێ دێت كه‌متر كات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا به‌سه‌ر به‌رێت و كه‌متر تاقه‌تی هاوڕێ و دایك و باوك و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری هه‌بێت.
-كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاو و توانای بینینی منداڵ؛ منداڵ تووشی چاوكزی ده‌كات.
- كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قسه‌كردنی منداڵ و شێوازی ده‌ربڕینی.
- دانیشتنی زۆر له به‌رده‌م شاشه‌یه‌ك و شێوازی دانیشتنیان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتیان.
- مانه‌وه‌ی زۆری منداڵ له به‌رده‌م ئه‌م ئامێرانه كێشه‌ی میزه‌ڵدانیش دروست ده‌كات، چونكه كاتێكی زۆر ده‌مێننه‌وه له به‌رده‌م ئه‌م شاشه‌یه و ناچنه سه‌ر ئاو.
- هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌و منداڵانه‌ی كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامێرانه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، زیاتر هه‌ست به دوودڵی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن و زیاتر كێشه‌ی سۆزدارییان هه‌یه و زیاتر به ده‌ست كێشه ده‌روونییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی كه كه‌متر له دوو سه‌عات ده‌مێننه‌وه له به‌رانبه‌ر شاشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
ئێمه له‌وانه‌یه وا هه‌ست بكه‌ین كه دانیشتنی منداڵ له به‌رده‌م شاشه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی شتێكی ئاساییه و به هۆیه‌وه منداڵه‌كه هه‌ست به ئارامی و خۆشی ده‌كات؛ له ته‌نیشت ئه‌مه‌شدا دایك و باوكیش كاتی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان ده‌بێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه منداڵ خراپترین كاته‌كانی تێدا به‌ڕێ ده‌كات و دواتریش هه‌م منداڵه‌كه و هه‌میش دایك و باوكی باجی ئه‌م كاتانه ده‌ده‌ن. ڕاستییه تاڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خێزان منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده ناكات، ئه‌وا شاشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌كرێت كه زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان كه منداڵ ئالووده‌ی ئه‌م شاشه ئه‌لیكترۆنییانه ده‌كات، نه‌بوونی جێگره‌وه‌یه.
واته ئه‌گه‌ر منداڵ به‌م ئامێرانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بێت، چی بكات!؟ بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان تووشی ئالووده‌بوون نه‌بن به‌م شاشانه‌وه، ده‌بێ دایك و باوك هه‌موو كات جێگره‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌یان هه‌بێت بۆ منداڵه‌كانیان وه‌ك چوون بۆ باخچه و شاری یاری، به‌شداری پێكردنی منداڵ له كاروباره‌كانی ناوماڵ، سه‌رگه‌رمییه‌كانی وه‌ك وێنه‌كێشان، سه‌رقاڵكردنی منداڵ به چه‌ند یارییه‌كی فێركاری، خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك، وه‌رزشكردن، نووسین، ژه‌نینی ئامێرێكی موزیكی، ئه‌مانه و سه‌دان جێگره‌وه‌ی تر كه یارمه‌تیده‌رن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی منداڵ له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
له هه‌مووشی گرنگتر له كاتی به‌كارهێنانیاندا، جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كانن كه پێویسته هه‌موو دایك و باوكێك كاریان پێ بكات.
له كۆتادا پێویسته دایك و باوك پێشه‌نگی منداڵه‌كانیان بن، چونكه منداڵ به‌ر له‌وه‌ی گوفتاره‌كانیان وه‌ربگرێ، كرداره‌كانیان وه‌رده‌گرێت. وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ شتێك فێری منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت، پێی مه‌ڵێ، به‌ڵكو پێشانی بده، واته خۆت ببه به نموونه‌ی باڵا بۆ منداڵه‌كه‌ت. لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌كرێت رێ نه‌ده‌ی منداڵه‌كه‌ی مۆبایل به‌كار بهێنێت له كاتێكدا خۆت هه‌میشه مۆبایله‌كه‌تت به ده‌سته‌وه‌یه!؟
-wishe