چیرۆكی دەستگیركردنمان و سوپاسنامەیەك
یادگار حاجی


وتى: "برۆن با قۆنه‌ره‌ نه‌خه‌مه‌ ده‌متانه‌وه‌"

ئەو ئاسایشەی منی گرت، كرێى‌ خانوی دوو مانگ قەرزار بوو، بۆیه‌ تكا دەكەم هێزە ئەمنییەكان، با ببین بە دۆست نەك دوژمن.!
.
هیوادارم تا كۆتایی بیخوێننەوە دواتر بڕیار بدەن....

ـ وەك هەركارێكی ئاسایی رۆژنامەوانی ڕوماڵی گردبونەوەی دوكاندارو كاسبكارانی شەقامی مەولەویمان دەكرد، لەگەڵ كاكە ئاریانی وێنەگر یەكەم دەزگای راگەیاندن بوین لە پێش كاتژمێر 10ی بەرەبەیانه‌وه‌ ئاماده‌ بووین.

ـ دوای بە ئەنجام گەیاندنی كارەكەمان و وەرگرتنی لێدوانی چەند دوكاندارێك كە دژی قەدەغەی هاتوچۆو كەرەنتینە بوون و داوای كردنەوەی دووكانەكانیان دەكرد نیگەران بوون و كۆلێك معاناتیان هەبوو، دوو پیاوی بەرێز كە ئاسایش بوون وتیان بێزەحمەت ئیرە چۆل كەن دۆخەكە باش نیە ، وتمان بەسەر چاو.

ـ لەگەڵ ئەوان هاتین و كەمێك دوركەوتینەوە لە كاسبكارەكان، كە گەیشتینە لای بەرپرسەكەیان كەناوی "سەردار" بوو كه‌ هەلە نەبم بەرپرسی معاونیەتی مەڵكەندیە وتی: چی ئەكەن لێرە وتم كتاب و باجی رێگە پێدانمان هەیەو هەندێك چاوپێكەوتنمان كردوە وتی: "بڕۆن با قۆنەرە نەخەمە دەمتانەوە".

ـ زۆر بە ناخۆشی ویستی زلەیەكم لێ‌ بدات بێ‌ ئەوەی وشەیەكی نەشیاوم وتبێت چونكە من بەسروشتی خۆم و خانەوادەو دەزگاكەشم زۆر رێزی مرۆڤ دەگرین بەلام كە وای وت منیش وتم جوان نیە بۆ جەنابت جنێو مەدە و هەندێك قسەم كرد و دووكاندارەكان هاتنەوە بۆ پشتوانی من ئیستا ئەم نوسینە ببینن شایەتیم بۆ ئەدەن.

ـ ئیتر هەر چۆنێك بێت كامێراو كەل و پەلەكانیان لێ‌ وەرگرتین و زۆر بە ناخۆشی كردینیانە پاشی میك زەمینیەك بۆ ئاسایش وەك ئەوەی تیرۆرست گیرا بێت لە یەك ترافیك نەوەستاین.

ـ ئه‌و سەردار ناوە،‌ سوكایه‌تى زۆرى پێكردین (ئه‌مه‌ش به‌ فیدۆ هه‌یه‌ به‌ڵام ئاسایش كه‌ میمۆرییه‌كه‌یان لێسه‌ندین سڕیویانه‌ته‌وه‌)، به‌ڵام‌ ئەوانەی دیكەیان زۆر بەرێز بوون، ئێمەش كوری ئەم ولاتەین و كەس و كارمان لەو پیشانە هەیە نازانم بۆ دەبێت وەك دوژمن سەیر بكرێین.

ـ ئیتر ئەو سێ‌ كاتژمێرە لە ژورێكدا لەگەل دوو ئاسایشی دیكە كەوتینە گفتوگۆو تۆزێك تەلەفیزۆنەكەیان بۆ خستینە سەر سپێدەو پێكەنین پێكەوە بەپەلەو شت نوسرابوو تیمی سپێدە دەستگیر كراون دیمه‌نێكى سه‌یر بوو..

ـ دواتر مۆبایلەكانیشمان لێوەرگیراو كوژاندیانەوە من ساردی و گەرمی زۆرم بینیوە لە ژیان و باكم بەوانە نیە بەلام لەو كاتەدا دڵم لای ئازیزانم بوو، ئێمە كەمێك عەشایەرین و كەس و كارەكەم وتم ئیستا وادەزانن شتێكی خراپمان بەسەر دێت و بە ئیستاشەوە كچەكەم و دایكم خانەوادەكەم چاویان پرە لە فرمێسك.

ـ ئەوانیش (ئاسایشه‌ به‌رێزه‌كان) كۆلێك دەردە دڵیان هەبوو تەنانەت یەكێكیان وتی خوا ئاگای لێیە وەزعی ئێمە لە ئێوەو ئەو خەڵكە خراپترەو دوومانگ كرێ‌ خانوو قەرزارم.

ـ زیاتر لە 12 سالە كاری ڕۆژنامەوانی دەكەم تائیستا سكالایەكم لەسەر تۆمار نەكراوە و حەزم بە خۆدەرخستن و كەش و فش نیە و سەر باری تێبینیەكانم بەلام دلسۆزیم هەبوە بۆ خاك خەڵك و و بەرپرس و هێزە ئەمنیەكانیش.
....
تا ئێره‌ چیرۆكه‌كه‌ بوو بۆیه‌ ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ بڵێم:

ـ كاری ڕۆژنامەوانی تاوان نیەو پیشەیە و هەردوو یاسای ژمارە 35ی سالی 2007 و ژمارە 11 ی سالی 2013 كاركردنی بوارەكەیان رێكخستوە بەلام بەداخەوە یاساكە جێ‌ بەجێ‌ ناكرێت.

ـ من نامەوێت بابەتەكە بەسیاسی بكرێت و كەمترین كات چومەتە ئەو هاوكێشەو هەوڵمداوە پیشەییانە كار بكەم هەرچەندە بەرای من لە هەر پیشەیەك بیت دەبێت لەگەڵ گەل و مییلەت هەڵویستت هەبێت بەتایبەت لەو دۆخە خراپەی ئیستا موچەخۆرو هاولاتی تێكەوتوە.

ـ چوار مانگە شەری كۆرۆنا دەكەین لەگەڵ بەرپرسان و تیمەكانی تەندروستی و هێزە ئەمنیەكان و خۆیان ئەو شایەتیەمان بۆ دەدەن تەنانەت پێیان دە وتین بۆن بە وتەبێژی دەسەلان بەلام سوپاس ئەوە پاداشتەكانتان بوو.

ـ داوا لە بەرپرسانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەكان دەكەم بەرپرسانە مامەلە بكەن پیاوی مەردو قارەمانیان هەیە بەلام دەبێت سنورێكیش بۆ ئەو كەسانە دابنرێت كە قۆنەرە ئەخەنە دەمی خەڵك ، چونكە پیش هەموو كەس خۆیان زیانیان بەر ئەكەوێت.

ـ من لە پێشدا سوپاسی تایبەتم هەیە بۆ هاورێكانم لە برادەرانی یەكێتی، چونكە زۆر ڕەفاقەتم هەیە لە سەر ئاستە جیاجیا كانیان و لەئاستی بالا پەیوەندیان پێوە كردوم پێیان ناخۆش بوە بابەتەكە، بەلام وردەكاری ئەم بابەتەم بۆ ئەوە بوو كە بلێم كەسی وەهاش هەیەو دەبێت سنوری بۆ دابنرێت و با لەسەر ئێوە مال نەبێت ئەو ئوسلوب و ئەدایە.

ـ سوپاسی تایبەتم بۆ خزم و دۆستان و بەرپرسانی یەكگرتوو سپێدەو هاورێ‌ و هاوكارانم و هەموو ئەو كەس و لایەنانەی پێمەوە ماندوو بوون قەرزاری وەفاداریتانم
هیوادارم سەندیكای ڕۆژنامەنوسان رێكخراوەكانی بوارەكەو ئیدارەی سلێمانی هەڵویستی جدیان هەبێت لەسەر ئەم بابەتانە چونكە ئەمڕۆ لە ئێمە بێت سبەی لە كەس و دەزگایەكی دیكەو دەبێت مۆدێلێكی ناشرینە بۆ سومعەی پایتەختی ڕۆشنبیری.

ـ لە كۆتایدا دەلێم بەردەوام دەبین لە كارو پیشەكەمان و خزمەتی خەڵك و كوردەوای ئەلێ‌ "پاك بەو بێ‌ باك بە" بۆیە منەتمان بە كەس نیەو راستی دەلێن و هەموومان مردنێك لە گەردنمانە.

له‌گه‌ڵ رێزى یادگار حاجى
په‌یامنێرى سپێده‌ له‌ سلێمانى



PM:03:40:02/06/2020