‎ناڕازین ناشوێرین دەریببڕین!
‎گەرمیان خالید گڕاوی



چاکسازی فاکتەرێکی سەرەکیە بۆ گۆڕانکاری، یٔەگەر لە ھەلومەرجی لەبار جێبەجێ بکرێت،  چاکسازیش بەخێرای و وەک پەچەکردار لەبەرامبەر قەیرانەکان بەلاوازی جێبەجێ دەکرێت.
‎ ڕەنگە یٔەوشێوە چاکسازیە خۆی کاریگەری لەسەر تەشەنەکردنی و قەیرانەکان بکات، دەریٔەنجامی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە.

‎‏‎  هیواکانمان بوون بەخەون، بەڵێنەکانیشیان فەزایەکی شێواوی پڕ لە ناڕاستی خولقاند، لە پازدە ساڵی رابردوو، تواناکانمان بەهێزبوو و داهاتەکانی حکومەتیش لەحساب ناهات، هیچ یەک لەحکومەتەکانی پێشوو  نەیتوانی لەزستانا بەرمیلێ نەوتمان بۆ دابین بکات ولەچلەی زستان و لەناوەندی هاوینیش لەبێکارەبایی نەمانتوانی سپلیتێک داگیرسێنین.
‎ راستە یٔێستا دورشمی چاکسازی بۆتە بڕیار، بەڵام کێ بڕوا بەچاکسازی دەکات؟، خەڵک دەڵێن، چاکردن و گۆڕانکاری بەکەرستەی کۆن و عەقلە تاقیکراوەکان هەرگیز ناکرێ. 

‎‏‎یٔەمڕۆ لەهەموو کاتێک زیاتر سنوری ناڕەزایەکانی خەلکی گەشتۆتە یٔاستێک بۆ ھەر کونجێکی یٔەم وڵاتە دەڕۆی گلەیو بۆڵەبۆڵی خەڵکیە، لەبەرامبەریشا چینێک هەن بەدەنگی نزم  دەڵێن وسبە بێدەنگبە  هەموومان  نیگەرانین لەو دۆخە، بەڵام چیبکەین؟.
‎‏‎بێزاریەکان پانتایەکی گەورەیان داگیر کردوە، خەڵک قێز لە ناوی حکومەت و دەسەڵات دەکاتەوە، کەسانێک هەن  خۆزگە و یٔاوات  بە سەدام حسێن و (ڕژێمی بەعس) دەخوازن...

‎‏‎بەڕاستی شەرمە بۆ دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی کورد، خەڵک خۆزگە بۆ  رژێمێک بخواێ کەگەلەکەمانی لەهەموو یٔازادیەکان بێبەشکردبوو،  گرتن، سێدارە، کوشتن، کیمیاباران، یٔەنفال بەشی گەلەکەمان بوو، زۆربەمان دەزانین کەدوای خۆیان وڵاتێکی سوتماکیشیان بۆ جێهێشتین... 

‎‏‎گۆڕان و چاکسازی لە موچەیەک ناکرێ کە بەشی (کرێ خانوو،  کارەبای مولیدە، خۆراک وپێداویستیە  زۆرو قورسەکان  ناکات... ) دەبێ چاکسازی لە شەفاف کردنی داهاتی نەوت و گومرگەکان دەستپێبکات، لە ژمارەی وەهمی و ناوی پێشمەرگەی  لیواو فەوجەکانیان، لەبڕینی موچەی بندیوارەکان و لەکەمکردنەوەی موچەی سەرکردەکان بکرێ....

‎‏‎جگە لەوەی دەبێ چاکسازی بەیاسا  بکرێتە پرۆسەیەکی بەردەوام یٔەوەی گرنگە یٔەبێ لە پرۆسەی چاکسازی پاکسازی دەزگای بێلایەن و بەدەسەڵات هەبێ، زۆربەمان دەزانین قورسایی گەندەڵی لەهەڕەمی دەستەڵاتە، لێرە یٔەو پرسیارە دێتە پێشەوە، کێ دەتوانی پەنجە بۆ کەم و کوڕیەکانیان درێژ بکات؟، کێ دەتوانی خەونیش بەپێشێلکاریە یاساکانیان ببینێ؟، کێ بۆی هەیە؟ کام دەزگا؟، پەڕلەمانی کۆتا، یا یٔەنجومەنی دادوەری یەک ڕەنگ؟، پێموایە چاکسازی تەنها و تەنها  بۆ مەبەستێکە، وەک مەتەڵ هەl زۆربەمان دەیزانن یٔەویش یٔەنجامدانی کارێکی یٔاسان نیە.

-chawder
AM:04:40:06/07/2020