نوێنەرەکانمان چی دەرچوون و ئێمە چیمان دەوێ
دڵپاک محەمەد

لە ژیانی تایبەتی و ڕۆژانەی خۆمان کەسانێکی هەستیار و بەدیقەتین، بەتایبەت یٔەگەر کارەکە چارەنووسساز بێت، لەبازنەی خۆشباوەڕی دەچینە دەرەوە و
جدی و هەڵسەنگێنەر دەبین ،ئاسان قەناعەت ناکەین، بەڵام لە پرۆسەی هەڵبژاردن یان بەگوزارشتێکی تر لەبابەتە حزبی و سیاسییەکان کە چارەنووسی تاک بەتاکی یٔێمەی پێوە بەندە، لەبەرانبەر یٔەو کاندیدانەی بەدەنگی یٔێمە و بە بەشداری یٔێمە دەچنە گۆڕەپانی سیاسەتەوە، لە بازنەی هەڵسەنگاندن دێینە دەرەوە.


سەرەڕایی هەموو یٔەو درۆ و گەندەڵی و سەرکردەپەرستیەی لە کاندیدەکانی ڕابردوو دیومانە،لە جیاتی یٔەوەی وردبین بین و ئەزموون وەرگرین، سادە و خۆشباوەڕین و هەمان هەڵە دەکەینەوە.


هەرزوو دەکەوینە ژێر کاریگەری گوتارە درۆینەکانیان و دەنگیان پێ دەدەین، ڕاستە لە سەرەتاوە بەناوی کۆمەڵگە و نەتەوە و قازانجی گشتییەوە گوتار دەدەن و دروشمەکانیان یٔەڵێنەوە، بەڵام هەرزوو لە دەنگدەرەکانیان هەڵدەگەڕێنەوە، چونکە لەواقعدا کەسانی سیاسی نین و بگرە هەڵەپەرستن و تێگەیشتنیان بۆ سیاسەت لە بازنەیەکی زۆر بچووک و بەرتەسکدا کورت دەکەنەوە رێک بەقەد ئەقڵ و دنیابینینیی بچووکی خۆیان، چونکە تموح و یٔامانجە تایبەتیەکانی خۆیان یٔەوەندە زۆرن دەیانەوێت هەمووی بە خێرایی بەدەست بێنن، فریا ناکەون ئاوڕ لە ڕابردوو و دروشم و بەڵێنەکانیان بدەنەوە.


واتە بەگشتی بەپێی هەڵوێست و یٔەزموونی ڕابردووی هەڵبژێردراوان ڕێژەیەکی یەکجار کەم بوون یٔەو هەڵبژێردراوانەی پرسیار و ڕەخنەکانیان لەناو پەرلەمان دەریٔەنجامی ناڕەزایەتی و بەدەنگەوەچوونی دەنگی شاقام بوو، کاتێکیش کاندیدکراو بەرژەوەندی گشتی دەخاتە خزمەتی بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیەوە، یٔەولەویاتی سیاسی و ستراتیژیەتی بەرژەوەندی گشتی نابێت، سیاسەتیش کە بەدەر بوو لەمانە، دۆخێکی کۆمێدی لەناو پەرلەمان و دامەزراوە حکومیەکان دروست دەبێت بەپێچەوانەی خواست و چاوەڕوانی هاووڵاتی، بەوەی نازانێت سامان و داهاتی وڵاتەکەی لەڕێگەی کێ و بۆ بەرژەوەندی کێ یٔەودیو دەکرێت، هەمان یٔەو حاڵ و دۆخەی لە ماوەی حوکمڕانی ڕابردوودا دروست بووە و بینراوە.


بەگشتی بنەمای هەڵبژاردن و دیاری کردنی کاندید، لەجیاتی پشتبەستن بەتوانای فکری و لێهاتوویی، پێویستی بەدەمداخستن و گوێڕایەڵی هەیە ، دەرئەنجام دەبێتە هۆی ئاڕاستە کردنی کۆمەڵێک خەڵکی خەواڵو و پرسیارنەکەر بۆ پەرلەمان ، لەکاتێکدا سیاسەت زانستە و خەڵکێکی دەوێت یٔازاد بن لەوەی ڕەخنە بگرن و پرسیاریان هەبێت، دەبێ بیر بکەنەوە و خاوەن زەخیرەیەکی فکری و عەقڵی هێندە گرنگ بن، چارەسەریان پێ بێت بۆ کێشە ستراتیژیەکانی مرۆڤی کوردستان و کۆمەڵگەکەمان، بەڵام وا دەبینین نێردراوەکانمان بۆ پەرلەمان کێن و چین؟


لەوانەیە یٔەوەی بەدەنگی من و تۆ لەپەرلەماندا کورسییەکی پڕ کردۆتەوە گۆرانیبێژێک یان سەرۆک عەشیرەتێک بێت ، هیچ فکرێکی یٔیداری و یاسایی نەبێت .


کاتێکیش هەڵبژێردراو خەڵکانی بێفکر و بێ زانست و بەرژەوەندخواز بوون، وەک چەند ساڵی ڕابردوو ، توانای دۆزینەوەی وەڵامی ڕاست و دووربینانەیان نابێت بۆ یٔەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ، دەرئەنجام تەنگەژەکان ڕوو لەزیاد بوون دەکات ..
ڕووداوەکانی ڕابردوو دەرخەری یٔەوەن لەپاڵ توڕەیی و بێزاریی بەشێک لە خەڵک، حکومەتیش داهاتێکی زۆری بەهەدەر دەچێت، لەبەرانبەر یٔەو هێرش و پەلاماردانانەی ڕووبەرووی دامەزراوەکانی دەبنەوە، ڕەنگە لەگەڵ هەر دەنگهەڵبڕین و ناڕەزایەتییەک، یٔەگەر هەڵبژێردراو بەکۆی دەنگ هەستی بەرپرسیاریەتییان لا درووست ببێت بەوەی کێشەی هاووڵاتی کێشەی یٔەوانە و گەیاندنی پەیام و ناڕەزایەتییان یٔەرکی یٔەوانە ، یٔەو کاتە حکومەتیش هەموو یٔەو داهاتەی لەپێناو چاککردنی دەرگاو و پەنجەرەی دامەزراوەکانی بەهەدەر ناچێت، جا لەبەریٔەوە نەوەک تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتی، حکومەت بەتەواوی دامەزراوەکانیەوە بەرژەوەندی لەوەدایە بەرپرسیاریەتی هەر هەڵبژێردراوێک بەپێی سنووری جوگرافیای هەڵبژاردنەکان لەباری نایٔاسایی دووهێندە زیاتر بکات بۆ چوونە ناو خەڵک و گەیاندنی دەنگ و داواکاری شەقام تا ناو پەرلەمان، بەدیوێکی تر تەنانەت یٔەگەر حکومەت توڕەیی هاووڵاتیانی بەلاوە گرنگیش نەبوو بۆ سەلامەتی دامەزراوەکانی و بەهەدەرنەچوونی داهاتی گشتی پێویستە یٔەم بەرپرسیاریەتییە یٔیلزامی بکات .


ڕەنگە یٔەمەش کرانەوەیەکی جدی بێت بۆ کاڵبوونەوە و کەمبوونەوەی هەڵبژێردراوی نابەرپرسیار و فوتێکراو ، کە لەجیاتی بەدەمەوە چوونی هاوڵاتی و یٔینسانی ناو کۆمەڵگا خەریکی بەمۆدێلکردنی ژیانە تایبەتەکەی خۆیانن .

سەڕەڕای یٔیلزامکردنی هەڵبژێردراو، بەپێی سنووری جوگرافیا یٔازادی ڕەها بەمیدیاکاران بدرێت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی جدی لەتەواوی ژیانی گشتی و تایبەتی کەسی کاندیدکراو، تایبەتی لەو چوارچێوەیەوە مرۆڤێک کە نەیتوانی بەڕێکوپێکی یٔەرک و بەرپرسیاریەتی خۆی لەبەرانبەر خێزانێکی چەند کەسیی دابین بکات، کەواتە یٔەرکی قورسی پێ هەڵناگیرێت و شایەنی نوێنەرایەتیکردنی چەند هەزار کەسێکی نییە ، یٔەمەش بە پێی بڕیار و ڕاسپاردەی یٔیداری و یاسایی دەکرێت بە پێی سنوری یٔیدارەدانی هەر شارێک بێ هیچ لێپێچینەوە و بەرپرسیارێتییەک بۆ هاوڵاتی میدیاکار، لەو ڕوانگەوە ناکرێت چارەنووسی چەند هەزار کەسێک بسپێردرێت بەکاندیدێک کە یٔەسڵ و فەسڵی دیار نەبێت و هەموو یٔەوەشی کە دەزانرێت هەر یٔەوە بێت کە لەخۆیەوە دەبێسترێت، دواجار وەک هەر مرۆڤێک ئەوانیش شتە باش و خوازراو و قازانج ویستەکان لەسەر خۆیان وەک سیی ڤییەک دەخەنە بەرچاو و گوێی دەنگدەران، یٔەگەرنا وەک ئەسڵ ئامانجیان شتێکە و لاف و گەزاف و قسەکانیان شتێکی ترە ، بەڵام هەموو جارێک خەڵکی سادە و خۆشباوەری ئێمە باوەڕ دەکەن و دەکەونە داوی درۆکانی ئەوانەوە ..

-knanews
AM:04:01:20/09/2020