ئۆخەی "كچ"مان بوو
نەسرین حەسەن


كاتی خۆی كەكچەكەم لە دایك بوو، مامانەكەم خستیە ناو كۆشی خەسووم،ئەویش بە خۆشحاڵییەوە گرتیە باوەشی و گوتی ئۆخەی خودایا لێت بەزیاد بێت، كچمان بوو كچ،بە خوا كچ نیعمەتە نیعەت، ئەی لەو فریشتە جوانە. بەپێچەوانەی هەندێك لە خزم و ناسیاوكە بە لەدایكبوونی كچ دڵگران دەبوون، وەك ئەوەی كچ بوونەوەرێكی تر بێـت .

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەساڵی 2012 رۆژی 11 ئۆكتۆبەریوەك رۆژی كچ لە رۆژمێری ساڵانەی خۆیدا جێگیر كرد، بە ئامانجیپاڵپشتی بۆرەخساندنیدەرفەتی زیاتر بۆ كچان و بەروەپێشبردنی ئاستی هوشیاریان لە رووبەرووبوونەوە بەرامبەر جیاوازی رەگەزیو هەوڵدان بۆ ئەوەی كچان زیاتر سوودمەندبن لەبواریپەروەردەییو خۆراك و مافییاسایی و چاودێرییەپزیشكییەكان و رێگریكردن لە توندوتیژیبەرامبەریانبە تایبەتی لە بابەتی هاوسەرگیریزۆرەملێ و زوو بەشوودان، هەروەها رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان خوازیارە كە وڵاتانی ئەندام لەورێكخراوە هەوڵی زیاتربدەن بۆبەرزكردنەوە ئاستی هوشیاریكچان لە بواری نایەكسانی رەگەزی و دەرفەتی زیاتریان بۆ برەخسێت، بەتایبەتی كچانی تەمەن ژێر18 ساڵ.بەپێی ئامارەكانی رێكخراوییۆنیسێف كچان لە تەواوی جیهاندا رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە كە بەم شێوەیە،34 میلیۆن كچ لە خوێندنی سەرەتایی بێبەشن،200 میلیۆن كچ خەتەنە كراون، و ساڵانە 3 میلیۆن كچ لە مەترسی خەتەنەكردن دان، هەروەها ساڵانە 12 میلیۆن كچی بچوكواتا ژێر تەمەنی 18 ساڵ لە ناوچە جیاوازەكانی دونیادا ناچار دەكرێن هاوسەرگیری بكەن و لە ئێستادا لە هەر 5 ئافرەت،یەكێكیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵیبە زۆر هاوسەرگیری كردووە و زۆربەی ئەو ئافرەتانە لە لایەن هاوسەرەكانیانەوە رووبەرووی توندوتیژیدەبنەوە و ئەو كچانەی بە تەمەنی بچوك هاوسە رگیری دەكەنكە دووگیان دەبن كێشەو گرفتی زۆریان بۆ دێتەپێش.هەر لەو رۆژەدا هەندێك شوێن و بینای مێژووییلە جیهاندا بە رەنگیپەمەییكە رەنگی دڵخوازی كچانە دەرازێندرێتەوە، وەك "تاڤگەی نیاگارا"

ئەڵێن " فریشتەكان هەموو كات هەن و لە بەر ئەوەیباڵیان نییەپێیان دەڵێن، كچ"،دیاریكردنی رۆژێك بۆ كچان و رازاندنەوەی هەندێك شوێن و بینا بە رەنگیپەمەییئەو كاتە كاریگەری دەبێت كە بەجیدی كار بۆ نەهێشتنی جیاوازی رەگەزی بكرێت،بە تایبەتی ئەگەر هەر لە سەرەتاوەوەكو كوڕبە لەدایكبوونی ئەو فریشتە بچووكانەشدڵخۆش بین، ئیتر كێشەكانیتر خۆیان چارەسەر دەبن و كچانیش وەكو كوڕان رێگەی بەختەوەری و گەیشتن بە ئامانجەكانیان دەدۆزنەوە.

-hawler.in
AM:06:11:08/10/2020