له چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى (یوتوب)دا، ژنێكى به‌توانا و به‌ناوبانگ ئه‌دوا، ره‌نگه ئێمه به چاوى سیاسه‌ت له كاره‌كانیمان روانیبێت، به‌ڵام راستگۆیى و گیانى خۆبه‌خشى و متمانه به‌خۆبوونم تێدا بینى، ئه‌ویش خانمى پارێزه‌ر و نووسه‌رى ئه‌مەریكى به ره‌گه‌ز ئه‌فریقى، میشیل ئۆبامایه.
خاتوو میشیل رۆبنسون ئۆباما، هاوسه‌رى سه‌رۆك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشووی ئه‌مەریكا‌يه (2009-2017)، واته میشیل له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئۆباما، 44ه مين خاتوونى یه‌كه‌مى ئه‌مەریكا بوو، له‌و ماوه‌یه‌ى له كۆشكى سپی‌دا ده‌ژیا، زۆر كارى خۆبه‌خشى و یاسایى باشى بۆ خه‌ڵكى کرد، ئه‌مه جگه له پاڵپشتیكردنى بۆ ئۆباماى هاوسه‌رى، بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه‌ى.
ژیانى میشیل ئۆباما
ناوى میشیل لاڤۆن روبنسون ئۆبامایه، له‌دایكبووى (1964)ه، به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقى- ئه‌مەریكییه، له شیكاگۆ- ئيلينوى له‌دایك بووه و دایكى ناوى ماریان شیڵدزه و كارى سكرتێریى كردووه و پاشان وازى له كاره‌كه‌ى هێناوه و خۆى بۆ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى (ميشيل و كريج) ته‌رخان كردووه، باوكى له وێسگه‌ى ئاو كارى كردووه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى حزبى دیموكراته‌كان بووه.
له‌و ژینگه هه‌ژاره‌دا، میشیل له ماڵێكى هاكه‌زایى ساده په‌روه‌رده بوو و له قاتێكى ماڵێكدا ده‌ژیان. نه‌خۆشكه‌وتنى باوكی زۆر كاری كرده سه‌ر بارى ده‌روونيى میشیل، به‌ڵام میشیلى به‌ئیراده، به‌هێز بووه و له خوێندنه‌كه‌ى دانه‌بڕاوه، هه‌روه‌كوو براكه‌ى چووه‌ته زانكۆى بریستون، له ساڵى 1985 به‌كالۆریۆیسى له بوارى سۆسیۆلۆجى به‌ده‌ست هێناوه، پاشان درێژه‌ى به خوێندن داوه و له زانكۆى هارڤارد بڕوانامه‌ى له یاسا به‌ده‌ست هێناوه. له ساڵى 1988 كارى پارێزه‌ریى ده‌ست پێكردووه.
میشیل لایه‌نگرى دیموكراته‌كانه و پارێزه‌ره، سه‌ره‌تاى كاركردنى له كۆمپانیاى سیدلی ئۆستن، كارى پارێزه‌ریى كردووه و هه‌ر له‌وێش باراك ئۆباماى بینیوه، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى بووه له فه‌رمانگه‌ى شیكاگۆ و له زۆر ده‌زگاى قازانج نه‌ویست كارى كردووه.
میشیل له ساڵى 1992 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئۆباما كردووه و دوو كچیان هه‌یه، به ناوه‌كانى (مالیا و ساشا).
میشیل وه‌كوو خانمى یه‌كه‌مى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌نێوان (2009-2017)، چه‌ندین كارى جۆراوجۆر و باشى ئه‌نجام داوه، كه گوزارشت له سه‌ركه‌وتن و ساده‌یى و باوه‌ڕبه‌خۆبوونى ده‌كات، داكۆكیى له سیاسه‌تى ئۆباماى هاوسه‌رى كردووه.
له سه‌ره‌تاى بوونى به خانمى یه‌كه‌م، سه‌ردانى شه‌ڵته‌ره‌كان و خواردنگه‌ى هه‌ژاره‌كانى كردووه و به‌رده‌وام له ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانییه‌وه بایه‌خى به خزمه‌تگوزاریى گشتى داوه، وه‌كوو پاڵپشتیكار له مافه‌كانى ئافره‌ت، داكۆكیكار و پاڵپشت بووه بۆیان و له كۆشكى سپی پێشوازیى له داكۆكیكارانى مافه‌كانى ئافره‌ت كردووه و ئاهه‌نگى بۆ ده‌رچوونى یاساى تایبه‌ت به یه‌كسانى له كرێدان گێڕاوه.
به لێهاتوویى وه‌كوو پارێزه‌ر پاڵپشتىی پرۆژه‌یاساى بوژاندنه‌وه‌ى ئابووریى كردووه، زۆر جار میشیل له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه ره‌خنه‌ى لێ گیراوه، به‌وه‌ى ئاگاى له هه‌موو پرسه‌كانى ده‌وڵه‌ت بووه، نابێ ئه‌وه‌نده به‌شداریی له سیاسه‌ت بكات، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان رۆڵى ئه‌ویان به‌رز نرخاندووه..
میشیل وه‌كوو هاوسه‌ر و دایك و ژنێكى ئاكتیڤ و خاوه‌ن كار، هاوسه‌نگیى نێوان به‌رپرسیاریه‌تیى ناو خێزان و ده‌ره‌وه‌ى راگرتووه، جگه له‌وه‌ش پاڵپشتیى خێزانى سه‌ربازه‌كانى كردووه و هه‌ندێ جار بۆ خه‌ڵكى قوربانیده‌ر گریاوه.
ئه‌و ژنه‌ى جياكاريى ره‌گه‌زى و به‌ربه‌سته‌كان نه‌یانوه‌ستاند، جیاوازتر له خانمه یه‌كه‌مه‌كانى تر‌ى ناو كۆشك، راستییه‌كانى خۆیمان پێ ئاشنا ئه‌كات، ئه‌و له رێگه‌ى دوو كتێبى دانسقه و جیاوازه‌وه، كه هه‌ڵقوڵاوى زانست و واقیعیه‌ته، ئه‌زموونى خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و پراكتیكیانه كار ده‌كاته سه‌ر بواره‌كانى ژیان.
كتێبى یه‌كه‌مى میشیل، به‌ناوى American grown ساڵى 2012، بڵاو بووه‌وه، میشیل كاریگه‌ریى خۆراكى ته‌ندروست روون ده‌كاته‌وه و باس له باخچه‌ى چێشتخانه‌كه‌ى كۆشكى سپى ده‌كات له وه‌رزه جیاوازه‌كاندا، (ئه‌و باخچه‌یه‌ى له ئه‌پریلى 2009، له باشوورى باخچه‌ى كۆشكى سپى، میشیل ده‌ستى كرد به چاندنى سه‌وزه و میوه و گیاى تێدا رواند، ئه‌م باخچه‌یه بووه هۆى وروژاندنى باسى خه‌ڵكى سه‌باره‌ت به خۆراكى ته‌ندروست و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بوو بۆ كۆتاییهێنان به قه‌ڵه‌ویى منداڵان و بایه‌خدان به وه‌رزش بۆ به‌هێزكردنى تواناى جه‌سته‌یىیان. له خوێندنه‌وه‌یه‌ك، كه له رۆژنامه‌ى (نیویۆرك تایمز) كرابوو، كتێبه‌كه به‌م شێوه‌یه وه‌سف كراوە: (سه‌رنجڕاكێش و وروژێنه‌ره)، براونینگ ده‌ڵێت: “به‌رجه‌سته‌كردنى باخچه نموونه‌یه‌كى باشه بۆ راكێشانى سه‌رنجى ميللهت بۆ په‌یوه‌ندیى نێوان خۆراك و ته‌ندروستى”.
میشیل له كتێبى دووه‌میدا به ناوى (Becoming) ته‌نیا یاداشته‌كانى خۆى له ماوه‌ى ژیانى له‌ناو كۆشكى سپی‌دا ناگێڕێته‌وه، به‌ڵكوو باس له ژیانى منداڵیى خۆى ده‌كات، كه چۆن له‌گه‌ڵ باوك و دایك و براكه‌یدا، ژیانێكى سادە و هه‌ژارانه ژیاون.
راستگۆیى و راشكاویى میشیل بووه‌ته هۆى سه‌رنجڕاكێشانى ژمارەیەکی زۆری خوێنه‌ر، له باكگراونده جیاوازه‌كانه‌وه، له به‌شه سه‌ره‌كيیەكانى كتێبه‌كه‌ى (بوون به خود، بوون به ئێمه، بوونى زیاتر) چه‌ند قۆناغێكى ژیانى به راشكاوى باس ده‌كات، واته ئه‌یه‌وێ خوێنه‌ره‌كانى بزانن، كه چۆن ژیاوه و چۆن به هه‌وڵدان توانیویه‌تى خۆى بسه‌لمێنێ، واته ساده‌یى و راستگۆیى و بوێرى، كۆڵه‌كه‌ى نووسینى سه‌ركه‌وتوون.
سه‌رده‌مى منداڵى و هه‌رزه‌كاریى میشیل و براكه‌ى، په‌روه‌رده‌یان، داكۆكیكردنى له ناسنامه‌كه‌ى و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى هاتوونه‌ته رێى، به بۆنه‌ى جیاوازیى ره‌گه‌زییه‌وه، نووسه‌ر هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستى به‌و جیاوازییه ره‌گه‌زییه كردووه، كه خێزانه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى بوونه‌وه. باسى هه‌ندێك یاده‌وه‌ریى ده‌كات، كه له ده‌ساڵیدا به‌سه‌رى هاتوون، كاتێك له‌گه‌ڵ راوێژكارى قوتابخانه‌كه‌ى وه‌كوو كچێكى سپی‌پێست ئه‌دوێ.
له به‌شى دووه‌مدا میشیل باس له ژیانى له‌گه‌ڵ ئۆباما و دوو كچه‌كه‌ى ده‌كات، له سه‌ربه‌خۆیى و ئازادیى خۆى وه‌كوو ژنێك، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى وه‌كوو هاوسه‌ر و دایك ده‌وروژێنێ، ئه‌مه جگه له ئه‌ركى وه‌كوو هاوسه‌رى سه‌رۆكێك، كه ئه‌ركه‌كانى زۆر گرانتر ده‌كات.
ئۆباما ئه‌وه ده‌رئه‌خات، كه چۆن ناسنامه‌ى وه‌كوو ژنێكى ئه‌فریقى- ئه‌مەریكى له هه‌موو گه‌شته‌كانى ژیانیدا لێى جیا نه‌بووه‌ه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشكاوانه باس له هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیى نێوان خۆى و ئۆباما ده‌كات، له‌باره‌ى دووگیانبوون و كێشه‌كانى تر. ته‌نانه‌ت راوێژى به راوێژكاران كردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى سترێسى نێوان خۆى و ئۆباما.
به‌شى سێیه‌م رۆڵێكى تر‌ى میشیل به‌رجه‌سته ده‌كات، جگه له رۆڵى وه‌كوو خانمى یه‌كه‌مى ئه‌مه‌ریكا، لێره‌دا ناهه‌قیى دواى ره‌گه‌زپه‌رستى ده‌خاته روو و باس له ره‌گى ئه‌و رقه كۆنه و مه‌ترسییه‌كانى ده‌كات.
باسى ژیانى كچێكى چاونه‌ترس و باوه‌ڕبه‌خۆبوو ده‌كات، كه چۆن رۆژێك له رۆژان ئه‌بێته به‌هێزترین ژن له جیهاندا.
په‌یامى سه‌ره‌كیى كتێبه‌كه، دیاریكردنى ئامانج و سوور بوون و كۆڵنه‌دانه بۆ گه‌یشتن به ئامانج، جیاوازییه‌كان هه‌رچییه‌ك بن تێكئه‌شكێنرێن. په‌یامىێكى تر‌ى ئه‌و كتێبه بۆ خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه، متمانه و په‌روه‌رده‌ى دروست چۆن تاك به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌بات.
به‌پێى به‌شى رۆشنبیریى وێبسایتى (العین الإخباریه)، ئه‌م كتێبه 10 ملیۆن دانه‌ى له سه‌رانسه‌رى جیهاندا لێ فرۆشراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر 30 زمان. ئه‌و كتێبه له (نێت فلێكس)دا كراوه به فیلمێكى دۆكيومێنته‌رى.
-basnews